ئۆتومبیلە نوێیەکەی نێچیرڤان بارزانی نرخەکەی ٢٨٠ هەزار دۆلارە

ئۆتومبیلە نوێیەکەی نێچیرڤان بارزانی نرخەکەی ٢٨٠ هەزار دۆلارە

وێنەیەکی نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەرای نایەوە و زۆرێک دەپرسن ئەگەر هەرێم لە قەیراندایە ئایا بە نیو موچە ئۆتۆمبێلە ٢٠١٦کەی کڕیوە.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نێچیرڤان بارزانی سەردانی بارزانی کرد و تێیدا بە ئۆتۆمبێلێکەوە دەرکەوت، بڵابوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی سەرۆکی حکومەت کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە، لە فەیسبووک لەسەر وێنەکە نوسراوە، کە ئۆتۆمبێلەکە جۆری ڕانج ڕۆڤەری ڤۆگی ٢٠١٦ی VIPە.

بە گوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان نرخی ئەو ئۆتۆمبێلە لە نێوان ١٥٠ هەزار دۆلار بۆ ١٩٠ هەزار دۆلارە (١٥ بۆ ١٩ دەفتەر) و هەروەها ئەگەر زرێپۆش (درع) بێت ئەوا نرخەکەی لە نێوان ٢٨٠ هەزار دۆلار بۆ ٣٥٠ هەزار دۆلاردایە (٢٨ دەفتەر بۆ ٣٥ دەفتەردایە).

س:سپی مێدیا

پـــەیـــوەنــدیــدار