بـــەپــەلــە
ئەردۆگان: ناوچەكوردییەكان دەتەقێنینەوە

ئەردۆگان: ناوچەكوردییەكان دەتەقێنینەوە

سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت “ئەگەر پێویست بكات ئەو ناوچە كوردییانەی بەدەست یەپەسەوەیە ‏دەیانتەقێنینەوە.‏
ئاوێنە: میدیاكانی توركیا لێدوانێكی رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆك كۆماری توركیایان بڵاوكردۆتەوە، كەتیایدا ‏دەڵێت ” ئەگەر پێویست بكات ئەو ناوچە كوردییانەی بەدەست یەپەسەوەیە دەیانتەقێنینەوە”.‏
لەلایەكی دیكەوە، ‏
بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەی چەند رۆژی رابردو كەهێزەكانی یەپەسە هاتۆتە ناوشارەكوردییەكانی كوردستانی باكور و ‏شەڕوئاڵۆزییەكان بەردەوامی هەیە و زیانی گیانی و ماڵی لێكەوتۆتەوە،دەسەڵاتی رەها و پرۆسەی سەربازی لەوالی ‏نوسەیبین سەندرایەوە درا بەفەرماندەی سەربازی
میدیاكانی توركیا (جمهوریەت و سی ئێن ئێن تورك) رایانگەیاندوە “ئەگەری تەقاندنەوەی ناوچەیەك لەنوسەیبین ‏لەئارادایە، كەپێك دێت لەدوسەد ماڵ و زیاتر لە20 هەزار هاوڵاتی نیشتەجێیە لەو ناوچەیەدا”.‏
بەپێی زانیارییەكان، یەپەسە بەشێكی زۆری شارەكانی دیاربەكر و نوسەیبین و جزیرەی بەدەستەوەیە، تائێستاش ‏سوپای توركیا نەیتوانیوە زۆرێك لەوناوچانە وەربگرێتەوە.‏

س:ئاوێنە

پـــەیـــوەنــدیــدار