به رژه وه ندی تاک وکۆ له…!؟!؟

به رژه وه ندی تاک وکۆ له…!؟!؟

نو سین:هه ژار نامیق

له وڵاته دیموکراسی و ئازادیخوازه کاندا هه میشه به رژه وه نی گشتی پێش به رژه وه ندی تاک ده که وێت به و مانایه که سیاسیه کان و کاربه ده ست و هاوڵاتیان و سه رجه م چین و توێژه کانی کۆمه ڵگا سودمه ند بن،له م وڵاتانه دا مافه کانی مرۆڤ پێشێل ناکرێت و له سه رجه م کایه کان و بواره کانی ژیان له پێناو به رژه وه ندی گشتی هه وڵ ئه درێت، درۆ کردن له م کۆمه ڵگایانه دا که مترین شوێنی ده بێته وه و بڕیاردان و قسه و کرداره کان تا ڕاده یه کی باش له یه که وه نزیکن و ئاڕاسته ی پێچه وانه وه رناگرن.

له ده وڵته دیموکراسیه کاندا سیاسیه کان له پێناو هاوڵاتیان و به ره و پێشه وه بردنی کۆمه ڵگا هه وڵ ئه ده ن و که سانی گونجاو شاییسته پۆست و ئیمتیازات وه رده گرن،له پێناو زل کردنی ورگ و خانه و ڤێلا…هتد هه وڵ ناده ن، له دیموکراسی هه وڵدان بۆ پێدانی ئیمتیازات و هێنانه پێشه وه ی که سانی نزیک نیه و زۆر جار ئه گه ر هاتوو ناوی باوک،کوڕ،یا هه رکه سێکی نزیک به کار بهێنرێت وه ک ئاسانکاری بۆ جێبه جێ کردنی کاره کان سزایان وه رگرتووه،کوڕه که ی تۆنی بلێر، یا سه رۆک وه زیرانی سوید نمونه نه ی بچوکی ئه م کۆمه ڵگایه‌ ن..

به رژه وه ندی گشتی له دیموکراسی زۆرترین پانتایی خۆی وه رگرتووه و ده یان و سه دان کاربه ده ست ئاماده ن واز له پۆسته کانی خۆیان به رده ن ئه گه ر هاتوو نه یانتوانی به ڵێن یا به رژه وه ندی گشتی فه راهه م بکه ن،بێگومان ئه مه ش پێویستی به زه مینه سازی و ڕۆشنبیری تاکه کانی کۆمه ڵگاهه یه،پێویسته له سه ر حکومه ت چاودێری ته واو له سه ر کۆی گشتی بواره کانی ژیان دابنێت و به تایبه تی  وه زاره تی داد که ده بێت سه ربه خۆیی ته واوی هه بێت له بڕیاردان و ئاشکراکردنی تاوانباران ناکرێت و نابێت له پێناو که سێکی تاوانبار که سێکی بێ تاوان سزابدرێت و له زیندان بپوکێته وه دواتر بڵێن ببوره به هه ڵه گیراوی که ده یان و سه دان نمونه ی له م شێوه مان بینیوه و بیستووه..

له وڵاته پێشکه وتنخواز و ئازاده کان زه وی و زار و سامانی وڵات له پێناو به رژه وه ندی گشتی به کار ده هێنرێت نه وه ک سامانی ژێرزه ویو سه  زه وی و شاخ و داخه کانیش داگیر بکرێت و هاوڵاتیه ک توانای نه بێت ١٠٠مه تر زه وی له سه رخاکه که ی خۆی هه بێت و هه ر ڕۆژه و ئاواره و ده ربه ده ری شار و گه ڕه کێک بێت..

به رژه وه ندی گشتی ته نها به کاربه ده ست و سیاسیه کان په یوه ست نیه بێگومان ئه بێت هاوڵاتیه کان وا له کاربه ده سته کان بکه ن که ڕێگای هه ڵه به کارهێنانی ده سه ڵاتیان لێ بگرن،پێویسته ڕۆشنبیریه کی ته واو هه بێت و هاوڵاتی هۆشیار بێت.

له وڵاته دیموکراسیه کان سوپایه ک بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیه ک ده که وێته کار چونکه نرخی تاک له وڵاته دیموکراسیه کان زیاتره وه ک له وڵاتانی دیکتاتۆر و تاک بڕیار..

ئه وانه ی له سه ره وه باسمان کردن و ده یان وسه دان نمونه ی تر پێچه وانه ئه بنه وه له کۆمه ڵگا دواکه وتوو دیکتاتۆر و سه رکووت کاره کان و له و جۆره کۆمه ڵگایانه دا هه مووان ئه بنه قوربانی که سێک یان چه ند که س و چه ند بنه ماڵه یه ک و ئاماده ن له پێناو مانه وه ی خۆیان هه موو وڵات تووشی قه یران بکه ن به ره و هه ڵدێروسه رلێشێوان ئاڕاسته بکه ن نمونه ی ئه م جۆره ده وڵه تانه میسر،لیبیا،سوریا،تونس…هتد نابێت ئه وه ش له بیر بکه ین هه رشتێک سه ره تای هه بێت کۆتایی ده بێت و هیچ شتێک تا ماوه یه کی زۆر ناتوانرێت له شوێنی خۆی به رده وام بێت و گۆڕانی به سه ردا نه یه ت وه ک ده ڵێن:ئاو بمێنێته وه بۆگه ن ئه کات،له به ر ئه وه ئه بێت ده وڵه ت و کاربه ده ستان کارێکی وابکه ن بۆگه ن نه که ن و خه ڵک بێزار نه بن له بۆگه نیان…

هیودارم وڵاتی ئێمه ش سه قامگیری زیاتر به خۆیه وه ببینێت هاوڵاتیان زیاتر هۆشیار ببنه وه کاربه ده ستانیش به خۆیان بچنه وه که مێک ئاوڕ له ژیان و گوزه رانی خه ڵک بده نه وه

پـــەیـــوەنــدیــدار