هۆڵەندا/کاروچالاکیەکانی کۆمیتەی هۆڵەندا درێژەی هەیە 

هۆڵەندا/کاروچالاکیەکانی کۆمیتەی هۆڵەندا درێژەی هەیە 

بەمەبەستی سازدانی هەڵبژاردنێکی شەفاف وئازاد بۆ بەرپرسی نوێی کەرت ….ئەمرۆ یەك شەممەڕێکەوتی(١٠-٤-٢٠١٦)هەڤاڵ سەیدعلی بەرپرسی  کۆمیتەوبەیاوەری هەریەک لەهەڤاڵان (بەرێزفارس وسوهام کریم)بەرپرسانی بەشەکانی ڕێکخستن ودارایی)کۆبونەوەی فراوانی کەرتی ڕێکخستنی ئەلکمار 

بەڕێوەچوو،پاش بەخێرهێنان و،وەستانی ساتێك ماتەمینی بۆ گیانی پاکی شەهیدان ،سەرەتا هەڤاڵ(سەلاح کەرکوکی)بەرپرسی کەرت هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی خۆی دووپات کردەوەبەهۆی دۆخی ناتەندروستی خۆیەوە پێویستی بەمۆڵەت وپشوو هەیە ،لەگەل ئەوەی ساڵڕۆژی لەدایك بونی بوو…لەهەمان کاتیشداهیوای

  باشتروئایندەیەکی گەشی بۆکەرتی ئەلکمار خواست .پاشان کۆبونەوەدەستخۆشی ساڵانی خەبات وخزمەتکردنی لەهەڤاڵی ناوبراوکرد لەکەرتی ڕێکخستنی ئەلکمار  .

 دواترڕێوڕەسمی هەڵبژاردن لەپرۆسەیەکی شەفاف وئازادا  دەرگای پاڵاوتنی بۆهەڤاڵانی کەرت کردەوە بەمەبەسستی  هەڵبژاردنی بەرپرسی نوێی کەرتی ئەلکمار

 دوای ئەوەی چوار هەڤاڵ ئامادەبوون بۆ ئەو پۆستەلەناویانداهەڤال(ڕزگارمحمەد)زۆرترین دەنگی ئامادەبوانی بەدەستهێناو وەك بەرپرسی نوێی کەرت متمانەی هەڤاڵانی پێبەخشراو پاش پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنیان بۆخواست و ئەویش بەڵێنی دا توندوتۆڵکردنی پەیوەنیەکانی نێوان هەڤالانی کەرت وخزمەت وگەشەکردنی ڕێکخسنەکان ئامانجی  بێت ، جێی باسەهەر لەمیانەی کۆبونەوەکەسەرنج وپێشنیارەکان گفتوگۆی لەسەرکراو،وەڵامی پرسیارەکان درایەوە وپاش کۆتایی هێنانی

بەرنامەی کار …. .کوبونەوەبەسەرکەوتویی کۆتایی بەکارەکانی هێنا …………………………………………….    . شایانی باسەهەرلەهەمان ڕۆژدا 

لەدرێژەی کارو چالاکی وکۆبوونەوەکانی کۆمیتەی ڕێکخستنی هۆڵەندای (ی ن ك ) لەشاری “لیواردن”کۆبونەوەی فراوانی کەرتی لیواردن بەئامادەبونی هەڤاڵانی کۆمیتە بەڕێوە چوو.
پاش وەستانی ساتێك ماتەمینی بۆ گیانی پاکی شەهیدان ، سەرەتاهەڤاڵ(ڕەشوان سابوراوەیی)بەرپرسی کەرت بەگەرمی بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کردو،پاشان کاروچالاکی نێوان دوو کۆبونەوەی بۆ ئامادەبوان خستەڕوو،دواتر کۆبونەوەباسی لەبارودۆخی کوردستان بەگشتی ودۆخی ناوخۆی یەکێتی ناو یەکێتی کردو خستیانەبەرباس وگفتۆگۆکردن،دواترکۆبونەوەبەرچاوڕونیدا لەسەر ماف ئەرکی ئەندامانی ڕێکخستن ،پاشان کۆبونەوەکاتێکی باشی بەخشیبە هەڤاڵان بۆ خستنەڕووی باری سەرنج وپێشنیاروڕەخنەکان…..پاش وەڵامدانەوەی تەواوی پرسیارەکان، کۆبونەوەکۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا

image-e45242c9a472fe8ae8b37405b1e661743cc96ef269663f54d667d46f9a77aa3e-V image-e575f8ae33e023b657de25c24f2f2deab40bb777b2af1e5c6526bc3c2748becc-V image-05044507d917b9c23c3d8b72e145e95ea526ccf583cf7cbc4199cdad031080bd-V image-466d6d7af0743f42de62dab173dd49a8b51d6001819e88a2f677fcb56c5dd2eb-V image-7f64e8125b58ad53744fb1eb3a7a6f3844ff6c26025dd4920237c08dbc402841-V

 

پـــەیـــوەنــدیــدار