بروسکەی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ (٢٨)ساڵەی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال

بروسکەی مەکتەبی ڕێکخستن بۆ (٢٨)ساڵەی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال

هەموو ساڵێک لە ١٤-٤دا خەڵکی کوردستان یادی ڕەشی ئەنفال ئەکەنەوە،(٢٨)ساڵ شە لەمەو بەبر ڕژێمی فاشستی ڕوخاوی بەعس لە ڕێگای جەند قۆناغێکی جیاوازەوە ئەنفالی خەڵکی کوردستانی وەک دەسپێکی پاکتاوکردنی نەتەوەکەمان دەست پێکرد،لەم پڕۆسە ڕەشەدا کە بەداخەوە بەرگی ئاینی بە بەردا کردبوو زیاتر لە (١٨٢٠٠٠)مرۆڤی کوردی بەرەو بیابانەکانی ناوڕاست و خواروی عێراق گواسرانەوەو پاشان بە کۆمەڵ هەموویانی زیندە بە بەچاڵ کران و زیاتر لە (٤٥٠٠)گوندی وێران کران
،ئەم هەنگاوە دڕندانەیەی بەعس لە کاتێکدابوو دەرگاو دەروازەکان بەسەر دۆزی گەلەکەماندا داخرابوون و یەک وڵاتی ئەوکاتەی دونیا بە نەتەوەیەکگرتوەکانی و جامیعەی عەرەبی و کۆنگرەی ئیسلامیشەوە متەقیان دەرهەق بەم تاوانە گەورەیە نەکرد،ئەو ڕۆژگارە جگە لە شاخەکانی کوردستان کەسی تر نە پشتیوان و نە هاوکارمان بوو،ئێستاش کە (٢٨)ساڵ بەسەر پڕۆسەی بەد ناوی ئەنفالدا تێ ئەپەڕێت و ئەنجامدەرانی بە سزای رەوایی خۆیان گەیشتون و گەلەکەشمان قۆناغی گەورەی بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی بڕیوە بەڵام دژ و دوژمنەکانیشی زیادینکردەوە بەردەوام لە بۆسەدان بۆ لەناو بردنی ئەزمونەکەمان،بۆیە ئەرکی سەرشانی سەرکردایەتی کوردستان و تەواوی هێزەسیاسێکانە کێشە و ناکۆکێکان لە پێناو بەرژەوەندیەباڵاکانی گەلەکەمان وەلاوە بنێن و هەوڵی جدی بدەن بۆ ڕێکخستنی ناوماڵی کورد و بە گەڕخستنەوەی پەڕلەمان و کاراکردنەوەی حکومەت بۆ ئەوەی هەرچی زیاترە کەس و کاری پاشماوەی ئەنفال خزمەتی زیاتر بکرێن و یەک خیتابیشبین بۆ کۆی تەحەدیاتەکانی بەردەم ئەزمونەکەمان،جارێکیتر لەم یادەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ (١٨٢٠٠٠)ڕۆحی پەپولە ئاسای گەلەکەمان دائەنەوێنین و داواکارین لە لایەنە پەیوەندارەکان هەوڵی زیاتربدەن تا ئەنفالی بەدنا و لە دادگای لاهای وەک جینۆساید بناسرێت و حکومەتی عێراقیش فشاری زیاتری لە سەر بکرێت تا قەرەبوی مادی و مەعنەوەی گەلی کوردستان و کەس و کاری پاشماوەی ئەنفال بکاتەوە.

مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان

پـــەیـــوەنــدیــدار