ئاڵا تاڵەبانی : ئەگەر خوێنی شەهیدەکانمان نەبوایە ئێستا عالیە نوسیف و مەشعان جوبری لای داعش دەبوون

ئاڵا تاڵەبانی : ئەگەر خوێنی شەهیدەکانمان نەبوایە ئێستا عالیە نوسیف و مەشعان جوبری لای داعش دەبوون

ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نوسیویەتی ، ئەو کەس و لایەنانەی بیانەوەێت سوکایەتی بە خوێنی شەهیدەکانمان بکەن کە کەسانی وەك عالیە نوسەیف و مەشحان جبوری تیدایە ، ئێمە پەندیان دەدەینێ

دەشڵێت ئەگەر پێشمەرگەو خوێنی شەهیدەکانمان نەبوایە ئێستا کەسانی وەك عالیە و مەشعان جبوری خۆیان و کەسوکاریان لای داعش دەبوون .

دەقی نوسینەکە :

ئەو پەرلەمانتار و کەسولایەنانەی لە بەغداد بیانەوێت، سوکایەتی بەخوێنی شەهیدانمان بکەن، کەسانی نەفامی وەک مەشعان جبوری و عالیە نوسیف و هاوشێوەکانیان وەک ئەمرۆ پەندیان دەدەینێ ، پێشمەرگەو خوێنی شەهیدان نەبوایە ئێستا خۆیان و کەسوکاریان لەلای داعش میوان دەبوون٠
سڵاو لە کوردو کوردستان٠

پـــەیـــوەنــدیــدار