تاڤگە ئەحمەد: باوەڕم بەیەكپارچەیی خاكی عێراقە لەباكور هەتاوەكو خواروی عێراق

تاڤگە ئەحمەد: باوەڕم بەیەكپارچەیی خاكی عێراقە لەباكور هەتاوەكو خواروی عێراق

ئەندامی پێشوی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت “بەهۆی هەڵوێستی نیشتیمانییەوە لەبزوتنەوەی گۆڕان دەركراوم، دەشلێت ‏لایەنە سیاسییەكوردییەكان ئابڵوقەیان داوم بەهۆی ئەوەی باوەڕم بەیەكپارچەیی عێراقە”.‏
ئاوێنە: تاڤگە ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەپێگەی ئەلعالەم ئەلجەدیدی راگەیاندوە “بەهۆی هەڵوێستی نیشتیمانییمەوە ‏دەركراوم، بزوتنەوەی گۆڕان دەریكردم لەبەر ئەوەی پەیوەندیم كرد بەپەرلەمانتارە مانگرتوەكانەوە، من باوەرم بەیەكپارچەیی خاكی ‏عێراق و حكومەتی تەكنۆكراتە، من دژی گەندەڵیم لەهەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی عێراق”.‏
باسی لەوەشكردوە “زۆرینەی هاوڵاتی كورد لەگەڵ هەڵوێستی مندایە، بەڵام لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ئابڵوقەیان داوم بەهۆی ‏ئەوەی باوەڕم بەیەكپارچەیی خاكی عێراقە لەباكور هەتاوەكو خواروی عێراق”.‏
دوای ئەوەی پەیوەندیكرد بەپەرلەمانتارە مانگرتوەكانەوە بۆ لێسەندنەوەی دەسەڵاتی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە، بزوتنەوەی گۆڕان ‏تاڤگە ئەحمەدی لەفراكسیۆنی گۆڕان و ریزی بزوتنەوەكەی دورخستەوە”‏

س:ئاوێنە

پـــەیـــوەنــدیــدار