هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: پێویستە گه‌شه‌ی زیاتر به‌په‌یوه‌ندیی‌ و ئاڵوگۆڕی فه‌رهه‌نگی‌ و هونه‌ریی له‌نێوان هەرێم کوردستان بدرێت

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: پێویستە گه‌شه‌ی زیاتر به‌په‌یوه‌ندیی‌ و ئاڵوگۆڕی فه‌رهه‌نگی‌ و هونه‌ریی له‌نێوان هەرێم کوردستان بدرێت

ئه‌مڕۆ 18ی نیسانی 2016، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی، پێشوازیكرد له‌ سه‌عدوڵڵا سه‌یفوڵڵا مه‌سعودیان سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران‌ له‌سلێمانی ‌و عه‌لی وه‌لی الله‌ په‌ناهی جێگری سه‌ركونسوڵ و ئاغای ئه‌حمه‌دیان لێپرسراوی به‌شی سیاسی سه‌ركونسوڵگه‌ریی، له‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌لومه‌رج ‌و دواهه‌مین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌و عیراق‌ و كوردستان كرا.

له‌و دیداره‌دا كه‌ یاسین سابیر لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی (ئێران – یه‌كێتی) ئاماده‌ی بوو، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌پێویستیزانی كه‌ گه‌شه‌ی زیاتر به‌په‌یوه‌ندیی‌ و ئاڵوگۆڕی فه‌رهه‌نگی‌ و هونه‌ریی له‌نێوان هه‌ردوولادا بدرێت.

له‌به‌رامبه‌ریشدا، سه‌ركونسوڵی ئێران، له‌گه‌ڵ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی له‌به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ڕۆڵ‌ و پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناوچه‌كه‌دا روانی ‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هه‌ر شانازییه‌ك كه‌ هه‌یه‌ له‌بواره‌كانی فه‌رهه‌نگی‌ و رووناكبیردا، بێگومان بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ توانیویانه‌ پێكه‌وه‌ گه‌شه‌ به‌فه‌رهه‌نگ ‌و كلتوری ئێران بده‌ن.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ ئاڵوگۆڕكرا له‌باره‌ی بارودۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی ئابووری و له‌و روه‌شه‌وه‌ گرنگیی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیی هاریكاریی ئابوریی دوپاتكرایه‌وه‌ به‌و جۆره‌ی له‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادابێت، به‌تایبه‌ت په‌ره‌بدات به‌گه‌شه‌پێدانی هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازیی و كشتوكاڵی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.

پـــەیـــوەنــدیــدار