دوای سەردانە سەرکەوتووەکەی بۆ ئەمریکا قوباد تاڵەبانی دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان

دوای سەردانە سەرکەوتووەکەی بۆ ئەمریکا قوباد تاڵەبانی دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان

دوای سه‌ردانێكی بۆ ئه‌مریكا وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌رێم.

دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسان و سیناتۆرانی ئەمریکا، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشەممە شاندەکەی هەرێمی کوردستان کە قوباد تاڵەبانی، سەرۆکایەتی دەکات، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هەرێمی کوردستان.

وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌و دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا و كۆنگێرسمانه‌كان ئه‌نجامدا، له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌هاوكاری ماددی و سه‌ربازی هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هاتنی زیاتر له‌ ملیۆنێك 800 هه‌زار ئاواره‌و شه‌ڕی تیرۆرستان رووبه‌ڕووی چه‌ند قه‌یران بوه‌ته‌وه‌

له‌و سه‌ردانه‌ی وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه‌ ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ به‌ هاوكاری ماددی و سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌.

پیتەر كووك، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە تویتەری خۆی، لەسەر زاری وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند “لەچوارچێوەی شەڕی دژی داعش، ئەمریکا 415 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە تەرخانکردووە”.

هەفتەی رابردوو قوباد تاڵەبانی، لە گوتارێکدا لە سەنتەری ویلسن لە واشنتن رایگەیاند، لەگەڵ دۆستانی کورد لە رێکخراوی کۆمەکی ماددی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی، لەبارەی پشکی کوردستان لەو هاوکارییە داراییەی بڕیارە بە عێراق بدرێت گفتوگۆیان کردووە، گوتیشی وەڵامی پۆزەتیڤیان وەرگرتووەتەوە.

لە میللەت وەرگیراوە

پـــەیـــوەنــدیــدار