بـــەپــەلــە
هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە کونسلی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێـم کرد

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە کونسلی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێـم کرد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠-٤-٢٠١٦ هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئامادەبوونی هەڤاڵ عوسمان بانی مارانی  لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە بەرێز مارک ئایشهورن کونسلی گشتی ئەلمانیا لە هەرێمی کوردستان

 

لە دیدارێكدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان و بارودۆخی ئابوری و هاوكارییەكانی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە تاووتوێ‌ كران

 

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌ره‌تا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ كورته‌ باسێكی ده‌رباره‌ی دواین پێشهات و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كان و ده‌ره‌نجامی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ یاسایی و سیاسییه‌كان خسته‌ڕوو وتیشی له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ رێكه‌وتنێكی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، به‌ڵام پێویستی به‌ هه‌ستكردن به‌ لێپرسراوێتی و گیانی لێبورده‌یی و وه‌لانانی به‌شێك له‌و مه‌رجانه‌ هه‌یه‌ كه‌ لایه‌نه‌كان وه‌ك كارتی سیاسی به‌رامبه‌ر نزیك بوونه‌وه‌ و گفتوگۆ به‌كاری ده‌هێنن روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ بارودۆخی ئێستای كوردستان وا ده‌خوازێت هه‌موومان بگه‌ینه‌ رێكه‌وتن چونكه‌ له‌پاڵ كێشه‌ سیاسییه‌كان و شه‌ڕی دژ به‌ داعش و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌ رووبه‌ڕووی كێشه‌ی ئابوری و داراییش بووینه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌رچی زووه‌ پێویسته‌ بیرله‌ چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌سه‌ره‌كی ترینیان دابینكردنی مووچه‌ و بژێوی خه‌ڵكه‌

 

هەر لەو دیدارەدا بەرێز مارک ئایشهورن کونسڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ستایشی ئازایەتی و نەبەردی هێزی پێشمەرگەی کرد لە شەری دژ بەداعش، تەئکیدیشی کردەوە حکومەتی ئەڵمانیا  بەردەوام دەبێت لە هاوکاری و پشتیوانی بەرەکانی شەر هەم بە کەل و پەلی سەربای هەمیش بە ناردنی راهێنەری زیاتر بۆ مەشقپێکردنی هێزەکان وەهەروەها هەولەکانی ی ن ک بەرزنرخاند لە زیاتر هێورکردنەوەی بارودۆخی سیاسی هەم لەسەر ئاستی عیراق هەم لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

 

 

فۆتۆ: دەرباز ستار ئـەمین

راگه‌یاندنی لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی

IMG_0508 IMG_0507 IMG_0506

پـــەیـــوەنــدیــدار