شه‌هیدی فه‌رمانده‌ باقی بارزانی

شه‌هیدی فه‌رمانده‌ باقی بارزانی

نوسینی : حه‌یده‌رمه‌نتك
روون و ئاشكرایه‌ له‌ سه‌ره‌تای دروست بوونی شۆرشی نوێ گه‌له‌كه‌مان به‌رابه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌قۆناغه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان هه‌یكه‌ل وته‌شكیلاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ گۆرانكاری به‌سه‌رهاتووه‌ سه‌ره‌تا هه‌رێم و دواتر له‌سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاكان قوه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر هه‌بوو دواتر كرایه‌ تیپ وكه‌رت ومه‌فره‌زه‌،ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ بلێم پێشمه‌رگه‌یه‌ك زۆر ئازاو دلسۆزو پشوو درێژ نه‌بوایه‌ له‌ پێشمه‌رگایه‌تی نه‌ده‌گه‌یشته‌ پله‌ی فه‌رمانده‌ی (كه‌رت وجێگری كه‌رت وفه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌) یه‌كێك له‌و پیاوه‌ دیارو ساده‌و خاكیه‌ی كرایه‌ فه‌رمانده‌ی كه‌رتی (2) ی تیپی (86)ی ده‌شتی هه‌ولێر (عبدالباقی حسن حمدامین حسن) ناسراو به‌ باقی بارزانی بوو. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین و پارتیزانی ده‌شتی هه‌ولێر هه‌ڤاڵ (جلال ئیلنجاغی ) ده‌رباره‌ی شه‌هید باقی بارزانی ووتی : من له‌ ساڵی 1985جێگری شه‌هیدی فه‌رمانده‌ باقی بارزانی بووم، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساده‌و خاكی و هێورو مه‌ندبوو،ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی تایبه‌تی وجوانی هه‌بوو،قسه‌خۆش و رۆشنبیر بوو ،له‌ رووی كۆمه‌لایه‌تی و جه‌ماوه‌ری به‌تایبه‌تی له‌ناو خزمانی بارزانی سه‌نگ وپێگه‌ی خۆی هه‌بوو، له‌ رووی دسپلینی پێشمه‌رگانه‌وه‌ گوێرایه‌ڵ و چاپووك بوو، له‌شه‌ری ئازیانه‌له‌ 7ـ3ـ1985من جێگركه‌رتی ناوبراو بووم به‌راستی شه‌رێكی قورس ومێژووی وچاره‌نووس بوو،چونكه‌ له‌ رووی هێزووچه‌ك وته‌یاره‌وه‌ زۆر نابه‌رامبه‌ربووین ، به‌لام پێشمه‌رگه‌ شه‌رێكی زۆرمه‌ردانه‌یان كرد،وه‌لێ باقی بارزانی شه‌هید كرا ، من سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی شه‌ره‌كه‌م كرد. هه‌زاران سلاو درود بۆ گیانی پاكی شه‌هید باقی بارزانی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان. ..

ژیاننامه‌ی شه‌هید باقی بارزانی
ـ ناوی ته‌واو : عبدالباقی حسن حمدامین حسن
ـ ناسراو به‌ : باقی بارزانی
ـ ته‌مه‌ن : 1954
ـ شوێنی له‌ دایك بوون : گوندی گرده‌ ره‌شه‌ی نزیك كه‌له‌ك ـ ناحیه‌ی عنكاوه‌ ـ پارێزگای هه‌ولێرـ ئه‌وكات نه‌فی ئه‌م گونده‌ كرابوون.
ـ باری خێزان : خێزانداره‌
ـ ناوی خێزانه‌كانی : ( عائیشه‌ صالح حمد) و(سه‌لیمه‌ حاجی میرخان محمود)
ـ ناوی منداله‌كان : عبدلبسیر، ئه‌ركان ،عبدلباقی ،رۆیده‌،فایده‌،سویده‌،شعله‌،زایده‌.
ـ عه‌شیره‌ت : شێروانی
ـ ئاستی خوێندن : تا چواری ئاماده‌ی خوێندووه‌.
ـ ساڵی بوون به‌ پێشمه‌رگه‌ : 1983
دوا پله‌ : فه‌رمانده‌ی كه‌رتی 2ی تیپی 86ی ده‌شتی هه‌ولێر
ـ شه‌هید به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی ئه‌وكاتی سنوری مه‌لبه‌ندی 3ی هه‌ولێری كردوه‌.
رۆژی شه‌هید بوون : 7ـ3ـ 1985
ـ شوێنی شه‌هید بوون : گوندی ئازیانه‌ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی قوشته‌په‌ ی پارێزگای هه‌ولێر

پـــەیـــوەنــدیــدار