شه‌هید پوشۆ برایم ته‌له‌خێمی

شه‌هید پوشۆ برایم ته‌له‌خێمی

نوسینی : حه‌یده‌رمه‌نتك
شه‌هید (پوشۆ برایم عومه‌ر ئیبراهیم) ناسراوبه‌ (پوشۆ ته‌له‌خێمی) له‌ بنه‌ماله‌یه‌كی هه‌ژارودلسۆزو كوردپه‌روه‌ری گوندی ته‌له‌خێمی گه‌وره‌ له‌ ساڵی 1969چاوی بۆ ژیان هه‌لێناوه‌، خانه‌واده‌ی مام برایم له‌شۆرشه‌كانی كوردبه‌گشتی وشۆرشی نوێ گه‌له‌كه‌مان به‌رابه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رۆڵ وپێگه‌یان دیاربووه‌،خانه‌واده‌ی شه‌هید پوشۆله‌ شۆرشی نوێ (4) براشه‌هیدن،ئێستاش له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی خۆماڵی درێژه‌پێده‌ری رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی مام جه‌لالن. ناوبراو پێشمه‌رگه‌یه‌كی چالاك وگوێرایه‌ل بوو، بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم گیانی خۆی كرده‌ فیدای نیشتمان.. هه‌زاران درود بۆ گیانی پاكی شه‌هید پوشۆوسه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان. ژیاننامه‌ی شه‌هید پوشۆ ته‌له‌خێمی
ـ ناوی ته‌واو: پوشۆ برایم عومه‌ر ئیبراهیم
ـ ناسراو به‌ : پوشۆ ته‌له‌خێمی
ـ ته‌مه‌ن : 1969
ـ شوێنی له‌دایك بوون : گوندی ته‌له‌خێمی گه‌وره‌ ـ ناحیه‌ی گوێرـ قه‌زای مخمور.
ـ ئاستی خوێندن : ده‌رچووی سه‌ره‌تایی
ـ باری خێزان : خێزاندار
ـ ناوی خێزان : سه‌میره‌ محمد عه‌بدوللا
ـ ته‌نیا یه‌ك منداڵی هه‌بووه‌ (دێنه‌ر)
ـ ساڵی په‌یوه‌ندی به‌رێكخستن : 1991
ـ ساڵی په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌: 1991
ـ شوێنی پێشمه‌رگایه‌تی : هێزی (10)ی ده‌شتی هه‌ولێرلای شه‌هید رێباز
ـ ساڵی شه‌هید بوون : 1994
ـ شوێنی شه‌هید بوون : هه‌ولێر

پـــەیـــوەنــدیــدار