هه ڤاڵ مام جه لال

هه ڤاڵ مام جه لال

نوسینی/ هه‌ژار نامیق

 

 

ئه‌وه‌ی رۆژێك له‌كوردستان ژیابێت بێگومان ناوی ئه‌م كه‌سه‌ی بیستووه‌ من لێره‌دا نامه‌وێت باسی ژیاننامه‌ی مام جه‌لال بكه‌م به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند كارێكی بچوك له‌كاره‌كانی ئه‌و ده‌كه‌م و باسی هه‌ندێك له‌ هه‌وڵ و ماندووبونه‌كانی ئه‌و ئه‌كه‌م كه‌ وه‌ك سه‌ركرده‌و سه‌رۆك هه‌میشه‌ كاریگه‌ریی و كاریزمایه‌تی خۆی هه‌بووه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی كه‌ هاتووه‌ته‌ به‌رده‌میه‌وه‌ به‌ كه‌سێكی حه‌كیم و عاقڵ ناسراوه‌, زۆرترین كێشه‌كان كه‌وتووه‌ته‌ به‌رده‌میه‌و هه‌رگیز له‌ هیچ كێشه‌ و گرفت و ڕه‌خنه‌ گرتنێك خۆی نه‌دزیوه‌ته‌وه‌ و ڕای نه‌كردووه‌ لێ , هه‌ر بۆیه‌شه‌ نه‌ك به‌ته‌نها له‌ناو كورد و كوردستان به‌ڵكو له‌عیراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بگره‌ له‌ جیهاندا كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه‌ و زۆرێك له‌سه‌ركرده‌ و سیاسیه‌كانی جیهان باسی ئه‌و ڕاستیه‌یان كردووه‌ و له‌ زۆربه‌ی كاته‌كان وه‌ك مه‌رجه‌عێك و سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ لای هه‌ڤاڵ مام جه‌لال .

ئه‌و كاته‌ی كه‌ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ته‌نها ته‌مه‌نی سیانزه‌ ساڵان ده‌بێت ساڵی ١٩٤٥ له‌كۆیه‌ ئاهه‌نگێكی میللی ساز كرابوو تێدا مام جه‌لال وتارێكی حه‌ماس ئامێزی خوێنده‌وه‌ و بووه‌ جێ سه‌رنج و تێبینی مامۆستا و هاوڕێكانی و دواتر كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی فێركاری نهێنی دامه‌زران و دوای دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ژێركاریگه‌ری و ده‌بێته‌ ئه‌ندام تێدا و به‌هۆی زیره‌كی و لێهاتوویی پله‌كانی به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ و له‌كۆتایدا له‌ رێككه‌وتی ١/٦/١٩٧٥ له‌ دیمه‌شق یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان دامه‌زراند و خه‌بات و شوڕشێكی نوێیان ده‌ستپێكرد و له‌ ٦ی نیسانی ٢٠٠٥ بووه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردی له‌عیراق, به‌بوونی به‌سه‌رۆك كۆمار هه‌ندێك له‌خه‌ون و ئاواته‌كانی كورد هاته‌ دی  و رۆژانێك  تێپه‌ڕی كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی عه‌ره‌ب كه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ و زمان و ته‌نانه‌ت دین و مه‌زهه‌بیش جیاواز بوو دژایه‌تی ئه‌كردین و ئه‌م جاره‌ كوڕه‌ مناڵكاره‌ خوێن شیرینه‌كانی دوێنێ و ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ سه‌ددامی گۆڕ به‌ گۆڕ ده‌یووت ئه‌گه‌ر به‌خشش و عه‌فوات بۆهه‌موو كورد ده‌ربكه‌م ئه‌وا بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌رناكه‌م.

كه‌سایه‌تی سیاسی مام جه‌لال له‌ساحه‌ی سیاسیدا كاریگه‌ری ته‌واوی خۆی به‌ جێهیشتووه‌ و ھه‌ربۆیه‌ له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنی به‌ڕێزیان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی سیاسه‌تی زۆرترین كێشه‌ ڕووی له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد, تێدا مووچه‌و قووتی هاووڵاتیان بڕدراو , شه‌ڕو شۆڕ ڕووی له‌عێراق كردوو و كوشتن و بڕینێكی زۆری تێداكرا و ئێستاشی له‌ گه‌ڵ بێت كورد له‌شه‌ڕێكی نه‌خوازراو و نه‌ویستراو و شومدایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دڕنده‌ترین گروپ و ڕێكخراوی تیرۆریستی جیهانی به‌ناوی داعشه‌وه‌ .

هه‌ڤاڵ مام جه‌لال هه‌میشه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی له‌سه‌رخۆی هه‌بووه‌ و به‌ له‌سه‌رخۆیه‌وه‌ قسه‌كانی  ده‌كرد به‌رامبه‌ر به‌هاوڕێكانی و به‌ نوكته‌و قسه‌ خۆشه‌كانی گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ئه‌كردو و زۆر جار هه‌ڤاڵ و هاوڕێكانی له‌سه‌ر مێزێك كۆده‌كرده‌وه‌ و هه‌میشه‌ به‌ بوونی مام جه‌لال كێشه‌كان له‌ به‌رده‌میدا چۆكی داده‌دا و ده‌پوكایه‌وه‌ , مام جه‌لال ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه‌ كه‌ سه‌كۆی ئازادی له‌سلێمانی دامه‌زراند و به‌ هاووڵاتیانی ده‌ووت كه‌ به‌ئازادی سه‌رنج وتێبینی و ڕه‌خنه‌كانتان بڵێن و هه‌ركه‌سه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ ئازادی بدوێت و داوای مافی خۆی بكات .

له‌كۆتاییدا هیوادارم كه‌ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به‌ ته‌ندروستیه‌كی باشه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ناومان و وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ قسه‌ خۆش و حه‌كیمانه‌كانی خۆی كێشه‌كان به‌ كۆتا بگه‌یه‌نێت و ده‌بێت هه‌ڤاڵان و دۆستان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مام جه‌لال بكه‌ن به‌ سه‌رمه‌شقی خۆیان بۆ گه‌شتن به‌ ئامانجه‌كانیان و هه‌رگیز نائومێد نه‌بن له‌ گه‌یشتن به‌ خه‌ونه‌كانی خۆیان , له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مام جه‌لال فێری ئه‌وه‌ی كردین كه‌ به‌هه‌وڵدان و پشوو درێژی ده‌گه‌ین به‌ ئامانجه‌كانمان و هه‌رگیز نه‌بووه‌ و نابێت وناكرێت كه‌ ئامانجێكی گه‌وره‌مان هه‌بێت و ڕووبه‌ڕووی به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ نه‌بوبێته‌وه‌ ,وه‌ك هه‌میشه‌ ده‌سته‌كانی ده‌خسته‌ ناو ده‌ستی یه‌ك و ده‌یوت  نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن .

پـــەیـــوەنــدیــدار