بروسكەی پیرۆزبای مەكتەبی ڕێكخستن بۆیادی (40)هەمین ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكاران

بروسكەی پیرۆزبای مەكتەبی ڕێكخستن بۆیادی (40)هەمین ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكاران

خوێندكاران توێژێكی گرنگی كۆمەڵگەن بەیەكێك لەو توێژانە دادەنرێت كەلە ڕیزی پێشەوەی گەلەكەماندان چونكە ئەوان نەوەی دواڕۆژن دەبنە سەرچاوەیەكی بەهێز بۆ هۆشیاری و ڕۆشنبیری و ئاوەدانی ووڵات چونكە هەموو چین و توێژەكان لە خوێندكاریەوە پێدەگەن و لە دواڕۆژدا دەبنە یەكێك لە كۆڵەكە گرنگەكان كە دەتوانن هەریەكەو لە بواری خۆیدا خزمەت بكات و وڵات بەرەو پێش ببات . كۆمەڵەی خوێندكارانیش یەكێك بووە لەو ڕێكخراوانەی كەلەسەرەتای هەڵگرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بە ڕابەرایەتی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان)و لەڕۆژگارێكی سەخت و دژواردا دروست بوو كە شان بەشانی پێشمەرگەو ڕێكخستنەكان دەستیان بەخەبات و تێكۆشان كرد و ڕۆڵ و پێگەو كاریگەریەكی بەهێزیان هەبوو لەبزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەكەماندا توانیان لەسەردەمی شاخ و پێشمەرگایەتیدا پردێكی بەهێزبن بۆ شۆڕش خەباتی خوێندكاریان لە زۆربەی زانكۆو پەیمانگاكاندا توانیان ڕۆڵێكی گرنگ ببین تاگەیشتە ئەوەی كەڕژێمی بەعس در ێغی نەكرد لە گرتن و تۆقاندن شەهید كردنیان بۆ كپ كردنەوەی دەنگی ناڕەزای خوێندكاران لە پێناو بەدیهێنانی مافەكانیان . كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان شەرەفی ئەوەی پێبەخشراوە كە (3) سكرتێری شەهیدی هەیەو دەیان كادری تێكۆشەری شەهید بوون لە پێناو ئازادی گەلدا لە دوای ڕاپەڕینیش كۆمەڵەی خوێندكاران ڕۆڵ و پێگەیەكی بەهێزو كاری گەری هەبوە شان بەشانی سەرجەم ڕێخراو كۆمەڵانەی تر كە هەبوون لە كوردستان . هەمیشە خەباتیان كردوە لە پێناو بەدیهێنانی هەموو مافە ڕەواكان خوێندكاران و گەیاندنی بەیانی خوێندكاران بە حكومەت و هەوڵیان داوە نەهێڵن مافی خوێندكار زەوت بكرێت هەمیشە داهێنانیان هەبوە دەیان و سەدان كادری بەتواناو بە ئەزمونیان پەروەردە كردووە . بۆیە ئێمە وەك مەكتەبی ڕێكخستن بەناوی لێپسراو سەرجەم كادروو كارمەردانی مەكتەبی ڕێكخستنەوە گەرمترین پیرۆزبای یادی (40) هەمین ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكاران لە سكرتێرو سكرتاریەت و سەرجەم ئەندام و دۆستان و لایەنگرانی كۆمەڵەكە دەكەین و سەری ڕێزو نەوازیش لە ئاست شەهیدە نەمرەكانیاندا نەوی دەكەین و دەستی ڕێزو پێزانیش بە سنگەوە دەنێین بۆ كوڕو كچی شەهیدەكان و منداڵ و ڕۆڵەكانی برا پێشمەرگەكان كە ئێستا پارێزگاری لە خاكی كوردستان دەكەن لە دژی تیرۆرستان . هەروەها پیرۆزبای لەهەموو ئەو سكرتێرو ئەندامانە دەكەین كەڕۆژانێ خەباتیان كردوە لە ڕیزەكانی كۆمەڵەی خوێندكاراندا چ لەشاخ و چ لە شاریشدا خەباتیان بەرز دەنرخێنین .داواكاریشین لە حكومەتی هەرێم هەموو توانای بخاتە گەر لەپێناو جێ بەجێ كردنی خواست و داواكانی خوێندكاران و كوڕو كچی شەهیدە نەمرەكات بخاتە ئەو لەو یەتی كارەكانی خۆی وەك چۆن هەمیشە جەنابی مام جەلال هەمیشە پشتیوان و پشتگری خوێندكاران بوە ئێمەش بەڵێن دەدەین لەسەر هەمان ڕێبازی مام درێژە بدەین و هاوكارو پشتیوانیان بین .
لەكۆتایدا دەڵێین جارێكی تر پیرۆزە

پیرۆزە (40)ساڵ بەردەوامی
سەركەوتوبێت كۆمەڵەی خوێندكاران
بە هیوای بەردەوامی و داهێنان
مەكتەبی ڕێكخستن

ب

پـــەیـــوەنــدیــدار