هۆڵەندا/بەئامادەبونی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی کۆبونەوەی فراوانی کۆمیتەی هۆڵەندا بەڕێوە چوو

هۆڵەندا/بەئامادەبونی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی کۆبونەوەی فراوانی کۆمیتەی هۆڵەندا بەڕێوە چوو

 

نەبەزمستەفائەمین

 

لەمیانەی کاروکۆبونەوەودیدارەکانی بەڕێز لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی هەڤاڵ(مەلابەختیار)ئەمڕۆشەممەڕێکەوتی                         (23/04/2016)بەڕێزی بەیاوەری هەڤاڵ (مستەفاچاوڕەش)ئەندامی سەرکردایەتی وبەرپرسی ڕێکخستنی مەڵبەندی پێشمەرگەو بەبەشداری ژمارەیەك کادروئامادەبونی ئۆرگانەکانی یەکێتی کۆبونەوەی فراوانی کۆمیتەی ڕیکخستنی هۆلەندا بەڕێوە چوو.پاش بەخێرهێنان و وەستانی ساتێك ماتەمینی بۆگیانی پاکی شەهیدان سەرەتا لەلایەن هەڤاڵ (سەیدعلی )بەرپرسی کۆمیتە ئەجندای کاری کۆبونەوەکە خوێندرایەوەپاشان بەڕێز لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی زەڕورەتی مێژویی دروست بونی یەکێتی وپانۆرامای ڕوداوەکانی ئەوێ ڕۆژێی ڕونکردنەوەو،ووتی:یەکێتی نیشتمانی لەئارامی قالنەدراوفێرنەبوین بەڵکولەسەنگەری خەبات و گیان فیدای فێربوین لەنێوان دووپێویستی سیاسی …عەقلانیە،  دواترشیکاری بۆ ڕەوشی ئێستای کوردستان وسیاسەتی ناوچەکەوهۆکارە  ناوەکی ودەرکی وکارتێکردنی لەسەرڕەوشەکە کردو،سیاسەتی ڕوون وحەکیمانەی یەکێتی لەناو کوردستان لەگەل بەغداودەرودراوسی بەرزنرخاندهەرلەدرێژەی باسەکەیدابەڕێزی باسی لەئەهەمیەتی بڕیاری گرنگ وستراتیجی ڕووندا بۆهەرحزبێك لەگەڵ تاکتیکی باش …بەهۆیانەوە دەتوانێ دەست بگرێ بەسەرستراتیجی خۆیداوزاڵبێت بەسەرکەم وکوڕیەکاندا.پاشان هەڤاڵ (مستەفاچاوڕەش)باسێکی کورت وپوختی لەسەرگرنگی شەڕی “داعش”وڕۆڵی پێشمەرگەکردو،سەبرگرتنی لەم قۆناغەدا بەگرنگ وەسفکرد،پاشان باسی لەسەرکەوتنەگەورەکانی هێزی پێشمەرگە کردو،ووتی:ئێمە قوربانی دەدەین وبۆ پێشەوە دەچین و ئێستا پێشمەرگە پارێزەری ئاسایشی جیهان ودیفاع لەئازادی جیهان دەکات،دواتر کۆبونەوە کاتێکی باشی بەخشیەهەڤاڵانی کۆبونەوە بۆ دەربڕینی سەرنج وراوپرسیارەکان پاش وەڵامدانەوەی تەواوی پرسیارەکان کۆبونەوەبەسەرکەوتویی کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار