كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران.. 40 ساڵ به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت

كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران.. 40 ساڵ به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت

 

ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخستن
ئا / دانا ئەحمەدپێنجوێنی

بڕیاره‌ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران جیاواز له‌ساڵانی رابردوو، ساڵیادی دامه‌زراندنی بكاته‌وه‌و كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ له‌شارۆچكه‌ی دوكان سازبكات و تێیدا چه‌ندین چالاكی زانستی و هونه‌ری ئه‌نجامبدات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رتیب عه‌لی سكرتێری رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان به‌ ماڵپەڕی مەکتەبی ڕیکخستنی ڕاگەیاند: بڕیاره‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ 26-4-2016 یادی 40 ساڵه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له‌شارۆچكه‌ی دوكان (کەپرەکانی بامۆک) بكه‌ینه‌وه‌.

وتیشی: له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا چه‌ندین چالاكی وه‌ك كێبڕكێی نێوان به‌شه‌ زانستییه‌كان و یاری تێنس و دابه‌شكردنی كتێب و كردنه‌وه‌ی پێشانگا و شانۆگه‌ری و دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر خوێندكاراندا ئه‌نجامده‌درێت.

سكرتێری رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان راشیگه‌یاند: ده‌ستنیشانكردنی شارۆچكه‌ی دوكان بۆ سازدانی كه‌رنه‌ڤاڵی ساڵیادی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و شوێنه‌ نزیكه‌ له‌سه‌رجه‌م لقه‌كانمانه‌وه‌، تا سه‌رجه‌م خوێندكاران بتوانن به‌شداربن له‌گه‌ڵمان.

پـــەیـــوەنــدیــدار