شه‌هید تحسین دیبه‌گه‌ فه‌رمانده‌ی كه‌رتی (1) له‌ تیپی (91) سفین

شه‌هید تحسین دیبه‌گه‌ فه‌رمانده‌ی كه‌رتی (1) له‌ تیپی (91) سفین

نوسینی : حه‌یده‌رمه‌نتك
هه‌لگرانی په‌یره‌وپرۆگرامی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌رده‌می شاخ به‌تایبه‌تی بۆ پێشمه‌رگه‌كانی وره‌یه‌كی پۆلاینی ده‌به‌خشی به‌ناخ وهزرو جه‌سته‌یان ،هه‌ربۆیه‌ به‌ورئاسا سلیان له‌ مردن و ئازار نه‌ده‌كرده‌وه‌،هه‌ر باس له‌ مێژووبه‌سه‌ر هات و چالاكی هه‌ریه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌كانی یه‌كێتی بكه‌ین له‌مه‌ر ئازایی و چاونه‌ترسی چه‌ندین خالی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه‌ ،یه‌كێك له‌وفه‌رمانده‌ گه‌نج وئازایانه‌ی تیپی (91)ی سه‌فین شه‌هید (تحسین عوسمان محمود یوسف) ناسراو به‌ تحسین دیبه‌گه‌یی یه‌. له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌ڤاڵ (رێبازبێركۆتی ) پێشمه‌رگه‌ی دێرین ووتی شه‌هید “تحسین دیبه‌گه‌یی ” فه‌رمانده‌یه‌كی وریاو چاپووك و هۆشیاربوو،له‌ رووی دسپلینی پێشمه‌رگانه‌وه‌ زۆر به‌ دیقه‌ت بوو،په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ لادێ نشینه‌كان هه‌بوو،واته‌ لایه‌نی كۆمه‌لایه‌تی فراوان بوو،له‌ چالاكی و نه‌به‌ردیه‌كان ئازاو به‌ هیمه‌ت بوو. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ته‌مه‌نی شه‌هید تحسین درێژنه‌بوو مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا زیاترخه‌ون وخولیاكانی كوردایه‌تی له‌ گۆره‌پانی پێشمه‌رگایه‌تی بێنێته‌ دی. هه‌زاران درود بۆ گیانی پاكی شه‌هید تحسین دیبه‌گه‌یی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد وكوردستان. .. ..
ژیاننامه‌ی : شه‌هید تحسین دیبه‌گه‌یی
ـ ناوی ته‌واو : تحسین عوسمان محمود یوسف
ـ ناسراو به‌: تحسین دیبه‌گه‌
ـ ته‌مه‌ن : 1957
ـ شوێنی له‌ دایك بوون : ناحیه‌ی دیبه‌گه‌ ـ قه‌زای مخمورـ پارێزگای هه‌ولێر
ـ باری خێزان: سه‌لت
ـ عه‌شیره‌ت : گه‌ردی
ـ ئاستی خوێندن: ده‌رچووی ئاماده‌ی كشت وكاڵ
. ـ ساڵی په‌یوه‌ندی به‌رێكخستن : 1980
ـ ئه‌و ئۆرگانه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌ هه‌بووه‌. كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان
ـ ساڵی په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌: 1982
ـ له‌ چ كه‌رت و تیپَك پێشمه‌رگه‌ بووه‌ :لێپرسراوی كه‌رتی (1) تیپی 91ی سفین بووه‌
ـ. ـ ئه‌و شه‌رانه‌ی شه‌هیدبه‌شداری تیا كردوه‌ وه‌ك :. شه‌ری بێتواته‌ ـ شه‌ری ناو هه‌ولێرـ به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی سنوری مه‌لبه‌ندی 3ی هه‌ولێر
ـ رۆژو مانگ وساڵی شه‌هید بوون : 2ـ5ـ1986
ـ شوێنی شه‌هیدبوون : دۆلی خۆشناوه‌تی ـ نزیك هه‌ناره‌
ـ دواپله‌ی فه‌رمانده‌ی كه‌رت بووه‌.
ـ دوا شوێنی پێشمه‌رگایه‌تی ؟ كه‌رتی (1) تیپی 91ی سه‌فین

پـــەیـــوەنــدیــدار