کۆچی دوایی وەسفیە بەنیوەیس  کوردستانیانی  تازیە بار کرد…

کۆچی دوایی وەسفیە بەنیوەیس کوردستانیانی تازیە بار کرد…

 

 

هەواڵی کۆچی دوایی وەسفیە بەنیویس وەك بوومە لەرزە هاوڵاتیانی کوردستانی ڕاچڵەکاند و ئەم کۆچە ناوادەی هەموو کوردێکی تازیە بار کردووە..

وەسفیە بەنی وەیس ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  لەروداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای وارماوا-سلێمانی، گیانی لەدەستدا.

دوێنێ‌ شەو لەسەر رێگای وارماوا-سلێمانی‌و لەكاتی گەڕانەوەی بۆ سلێمانی لەروداوێكی هاتوچۆدا وەسفیە بەنی وەیس ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان‌و لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدانی ئەو حزبە گیانی لەدەستدا.

بەپێی لێدوانی رەمەزان ئەحمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی وارماوا روداوەكە بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلەكەی بەنی وەیس‌و ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب بووە.

هەروەها لەروداوەكەدا هەریەك لەهاوسەری بەنی وەیس‌و كوڕەكەی‌و شۆفێری پیكابەكە برینداربون.

وەسفیە بەنی وەیس لەدایكبوی شاری خانەقینە‌و لەساڵی 1975ەوە پەیوەندی بە ریزەكانی كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستانەوە كردووە و هەمان ساڵ بەشی كوردی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سلێمانی تەواو كردووە.

ساڵی 1976 بە مامۆستا لەكەلار دامەزراوە‌و لەسەر بڕیاری كۆمەڵە خۆی بۆ تاسڵوجە گواستۆتەوە و جگە لەپیشەی مامۆستایی ئەركی رێكخستنی لەتاسڵوجە بەڕێوەبردوە.

ساڵی 1977 پاش دامەزراندنی رێكخراوی لەیلا قاسم بۆ رێكخستنی ژنان لێپرسراویەتی یەكێ لەدو بەشەكەی ئەم رێكخراوەی پێ سپێردراوە.

ساڵی 2010 لەسێهەمین كۆنگرەی یەكیتی نیشتمانی كوردستان لەسلێمانی بە ئەندامی سەركردایەتی هەڵبژێردرا و لەگەڵ دامەزراندنی مەكتەبی شەهیدانی ئەو حزبەدا كرایە لێپرسراوی

پـــەیـــوەنــدیــدار