دیدارێكی (360) خولەكی بڵاونەكراوەی مام جەلال

دیدارێكی (360) خولەكی بڵاونەكراوەی مام جەلال

بەم نزیكانە دیدارێكی 360 خولەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك مام جەلال بڵاودەكرێتەوە.‌ رۆژنامەی كوردستانی نوێ لەژمارەی هەفتەیدا بڵاویكردەوە: وەك مژدەی گەڕانەوەی هەڤاڵ مام جەلال‌ و خەڵاتی بەرەو ساڵێكی نوێی كوردستانی نوێ و هەڵكردنی مۆمی بیست‌ و پێنج ساڵەی، خوێنەرانی (كوردستانی نوێی هەفتە) ئاگاداردەكاتەوە كە لەژمارەكانی داهاتوودا بۆ یەكەمینجار چاوپێكەوتنێكی هەڤاڵ مام جەلال بڵاودەكاتەوە كە دۆستی نزیكی خۆی، عومەر شێخ موس سازیكردووە. كوردستانی نوێی ئەوەشی ئاشكراكردووە: كە چاوپێكەوتنەكە لەڕۆژی 14ی تەموزی ساڵی 1988دا سازكراوەو لەسەر كاسێت تۆماركراوە، بریتییە لە 360 خولەك و كاسێتەكانیش لای رۆژنامەنوس نەوزاد عەلی ئەحمەد پارێزراون و پێنج ساڵ زیاترە عومەر شێخ موس بەئەمانەت كاسێتەكانی پێداوە تا لەدەرفەتێكدا بڵاویبكاتەوە، (كوردستانی نوێ-ی هەفتە)ش بۆ یەكەمینجار دەقی چاوپێكەوتنەكە بڵاوبكاتەوە. لەچاوپێكەوتنەكەدا هەڤاڵ مام جەلال ژیاننامەی كۆمەڵایەتی ‌و سیاسی ‌و دیپلۆماسی خۆی دەگێڕێتەوە.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە