بـــەپــەلــە
سوید/ ستۆکهۆڵم/ 41 هەمین ساڵ یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی لە سوید بەرز ڕاگیرا

سوید/ ستۆکهۆڵم/ 41 هەمین ساڵ یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی لە سوید بەرز ڕاگیرا

 

ڕۆژی 29-5-2016 کۆمیتەی سوید و ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان 41 هەمین ساڵ یادی دامەزراندنی یەکێتیان لە مەراستمێکی شکۆداردا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەرز ڕاگرت.

لە ماراسیمەکەدا 41 مۆمی تەمەنی یەکێتی بە ئامادەیی بەڕێزان عومەری شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی و بەرکر فەتاح باڵویزی عێراقی فیداڵ لە سوید و شۆڕش قادر نوێنەری حکومەتی هەرێم و نوێنەری زۆربەی حزب و لایەنە سیاسیەکان و فیدراسوێن و کۆمەڵە و ڕێخکراوە مەدەنیەکان داگیرسێنرا.

وتاری یەکێتی لە لایەن لێپرسراوی کۆمیتە ساڵح قەیتوولی خوێندراویەوەو لە وتارەکەدا تیشک خرایە سەر سەروەریەکانی یەکێتی و گرنگی ڕێککەوتنی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و داوا کرا لایەنەکانی تری کوردستان بە گرنگیەوە بۆ ئەو ڕێکەوتنە بڕوانن و هەوڵ بدەن پرۆسەی سیاسی و حوکم ڕانی لە هەرێمی کوردستاندا بخەنەوە سەر سکەی خۆی هەروەها سوپاسی لایەنە سیاسیەکانی بەشداربووی کرد بە هۆی ئامادەیی و پێشکەش کردنی وتار و بروسکەی پیرۆزبایی و هەرتوەها دەست خۆشی لە نوێنەرایەتی یەکێتی و ڕێکخراوی دیموکراتی و پێشمەرگە دێرینەکان و ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی و نوێنەری کەرتەکانی ( ئۆپسالا، نۆڕشۆپینگ، ئۆرەبرۆ، ڤێستەڕۆس و یاڤلە و هودیسکسڤاڵ و بە تایبەتی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی ستۆکهۆڵمی) کرد بە بۆنەی هاوکاری و پشتیوانیان لە سەرخستنی مەراسیمی یادە مەزنەکەی یەکێتیدا.

IMG_8371 IMG_8356 IMG_8343 IMG_8302 IMG_8249 IMG_8214

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار