له‌ یاده‌ مه‌زنه‌كه‌دا به‌رده‌وامی به‌ رێبازی شه‌هیدان ده‌درێت

له‌ یاده‌ مه‌زنه‌كه‌دا به‌رده‌وامی به‌ رێبازی شه‌هیدان ده‌درێت

 

.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 1-6-2016 به‌بۆنه‌ی چل و یه‌كه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌، لێپرسراوانی یه‌كێتی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی گڵگۆی شه‌هیدانیان كرد له‌ گردی شه‌هیدانی شاری سلێمانی.

به‌رپرسان ولایه‌نگرانی یه‌كێتی ئازادی كوردستان سه‌قامگیری ئێستای كوردستانیان به‌ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان ناوزه‌ند كرد، بۆیه‌ چه‌پكه‌ گوڵی رێزو وه‌فایان له‌سه‌ر گڵگۆی شه‌هیدان دانا، پاشان له‌تیف شێخ عمر لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ به‌رده‌م ئاماده‌بواندا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.

سه‌ره‌تا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵ و لایه‌نگرانی یه‌كێتی كرد، پاشان وتی ئێمه‌ی یه‌كێتیه‌كان ئه‌ركی خۆمانه‌ له‌ خۆشی و ناخۆشیدا یادی شه‌هیده‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س له‌ بیرمانه‌ شه‌هیدان و كه‌سوكاری شه‌هیدانن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مومان ده‌زانین كه‌ ئازادی و سه‌قامگیری وگوزه‌رانمان كه‌ شتێك باش بوه‌ له‌ سایه‌ی خوێنی شه‌هیدانمانه‌، وتیشی ئێمه‌ كه‌ ئێستا به‌ ئازادی و بێ ترس ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌زاره‌ها كورو كچی گه‌نج به‌ خوێن و روحی خۆیان كوردستان له‌ تیرۆرستانی داعش ده‌پارێزن.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند رایگه‌یاند ئێمه‌ هه‌مومان قه‌رزداری خوێنی شه‌هیدانین، بۆیه‌ تیمه‌كه‌مان له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌میشه‌ پارێزه‌ری كه‌سوكاری شه‌هیدان و مافه‌كانیانن. هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ندین نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ حكومه‌تدا به‌شداربون و ئه‌وانیش دوپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ رێبازی شه‌هیدان به‌رناده‌ن و خزمه‌تكارێكی سه‌رسه‌ختی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بن.

له‌ په‌یامێكیشدا سه‌لما شه‌هید فاتح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی سه‌وز بۆ PUKmedia وتی: به‌بۆنه‌ی چل ویه‌ك ساڵه‌ی دامه‌زراندینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ سه‌ری رێزو نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی یه‌كێتی و رێگای رزگاری كوردستان داده‌نه‌وێنم، یه‌كێتی حزبی شه‌هیدانه‌وه‌ و زیاتر له‌ نۆزده‌ هه‌زار شه‌هیدمان داوه‌، بۆیه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ته‌نها یه‌كێتی هه‌ڵگری نازناوی حزبی شه‌هیدانه‌، بۆیه‌ له‌م رۆژه‌دا پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین و پێیان ده‌ڵێن هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رزبن ، چونكه‌ ئێمه‌ شه‌هیدمان له‌ پێناو خاكێكدا به‌خشیوه‌ كه‌رابه‌ره‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوه‌ و هه‌موو جیهان شانازی پێوه‌ ده‌كات.

وتیشی: داواكارم له‌ گه‌نجه‌كان كه‌ رێبازی شه‌هیدان و هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به‌رنه‌ده‌ن. دواتر ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانی شارو هه‌وڵی لیستی سه‌وز له‌وباره‌یه‌وه‌، سه‌لما وتی: بێگومان پرۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ جوانه‌كانی پارێزگای سلێمانی لیستی سه‌وزكه‌ تاكه‌ كه‌سێك سود مه‌ند بێت لێی خه‌ڵك و هاوڵاتیانه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌وه‌ یه‌كێك ده‌بێت له‌ شانازیه‌كانمان، به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ بارودۆخێكی قه‌یراناویدا چوینه‌ ئه‌و شوێنه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك داوه‌ی ده‌كات نه‌مانتوانی جێبه‌جێی بكه‌ین ، ئه‌وه‌یش تاوانی ئه‌م بارودۆخه‌یه‌، ئه‌گینا ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵ و ماندووبونێكی زۆرمان خستۆته‌ گه‌ر بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان ، وه‌ هاوڵاتیانیش باش ده‌زانن كه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات حزبه‌كانی تر پێیان ناكرێت كه‌ هاوسه‌نگی هێز له‌ كوردستاندا راده‌گرێت.

4 2 1

پـــەیـــوەنــدیــدار