میللەت:٧٠  ترێله‌ی هه‌ڵگری تانك و زرێپۆشی توركیا، له‌ ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ هاتنه‌ كوردستان

میللەت:٧٠ ترێله‌ی هه‌ڵگری تانك و زرێپۆشی توركیا، له‌ ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ هاتنه‌ كوردستان

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی میلله‌ت، کە له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی باڵا له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل به‌ده‌ستیهێنا، شه‌وی ٤-١٢-٢٠١٥، کاتژمێر یه‌كی نیوه‌شه‌و، ٧٠ ترێله‌ی سوپای توركیا، كه‌ سه‌رجه‌میان تانك و زرێپۆشیان هه‌ڵگرتبوو، له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ داخڵ بوون.
ئه‌م هێزه‌ گه‌وره‌یه‌ی سوپای توركیا، پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ زاخۆ، له‌ دهۆك ئاماده‌ كراون بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی.
پێشتریش، ٢٠ تانك و ١٥٠ چه‌كداری توركیا، به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆیته‌رز، گه‌یشتونه‌ته‌ زیلكان.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا، حكومه‌تی عێراق، پێش هاتنی ئه‌م هێزانه‌، ئه‌وه‌ی بڵاوكردووەته‌وه‌، كه‌ سوپای توركیا داخڵی هه‌رێمی كوردستان و باكوری عێراق بوون و ئه‌مه‌ش دووره‌ له‌ ره‌فتاری دراوسێی باش و داوای له‌ توركیا كردووه‌، ده‌ستبه‌جێ خاكی كوردستان به‌جێ بهێڵن.

له‌ نوسینێكیشدا، وه‌فیق سامه‌ڕائی، راوێژكاری باڵای سه‌ربازیی حكومه‌تی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ هاتنی سوپای توركیا، به‌ ئاگاداری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ و ئه‌وه‌شی رونكردووەته‌وه‌، كه‌ توركیا ده‌یه‌وێت ویلایه‌تی موسڵ و كوردستانی عێراق داگیر بكات و پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌یه‌وێت كوردستانی عێراق بخرێته‌ سه‌ر توركیا.

s:میللەت

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە