ئوسترالیا: یادە مەزنەکە بەرز و پیرۆز ڕاگیرا  

ئوسترالیا: یادە مەزنەکە بەرز و پیرۆز ڕاگیرا  

کەرتی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری ئەدەلایدی پایتەختی باشوری ئوسترالیا بەسەرپەرشتی ناوەندی دەرەوە وکۆمیتەی ڕێکخستنی ئەو کیشوەرە ، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣/٦ بۆبەرزڕاگرتنی یادی ٤١ساڵەی دامەزراندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان ئاهەنگێکی شایستە و قەشەنگی سازدا کە تیایدا سەرجەم حیزبە کوردستانیەکان و نوێنەری گروپی گەنجانی ئوسترالیا و کۆمەڵەکوردییەکان و زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی دانیشتووی شارەکە بەشداربوون. یادەکە لەلایەن تاهیرخۆشناو بەرپرسی ڕێکخستن و محەمەد پشتدەری بەرپرسی کەرتی ئەدەلاید و ئامادەبوونی کارگێڕی کۆمیتەی کاوە جەلال شێرە و چەندین کادیر و ئەندامی کەرتەکە بەشێوەیەکی زۆرپوخت و بەرنامەداڕێژراو بەسەرکەوتوویی تا درەنگانی شەو ئاهەنگەکە بەگۆرانی و هەڵپەرکێ و بروسکەی پیرۆزبایی و پارچە شیعری ڕازا وە دروشمی یەکێتی نیشتمانی لەکەشێکی ئارام بەڕێوەچوو..

سیروان بەرزنجی/ ئوسترالیا

adalogoyad ad14 ad13 ad12 ad11 ad10 ad9 ad8 ad7 ad6 ad5 ad4 ad3 ad2 ad1

پـــەیـــوەنــدیــدار