کۆمیتەی سوید/ کەرتی ڕێکخستنی ئۆرەبرۆ یادی یەکێتیان بەرز ڕاگرت

کۆمیتەی سوید/ کەرتی ڕێکخستنی ئۆرەبرۆ یادی یەکێتیان بەرز ڕاگرت

 

ڕۆژی 4- 6-2016 بە ئامادەیی لێپرسراوی کۆمیتە ساڵح قەیتوولی و بە  سەرپەرشتی بەرپرسی کەرت هەڤاڵ هاوکار حەوێز و  ئەنجومەنی کەرتی ڕێکخستنی ئۆرەبرۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا 41 هەمین ساڵ یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان بە بەشداری نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکانی دڤەری ئۆرەبرۆو بە ئامادەییی ئەندام و لایەنگرانی شاری ئۆرەبرۆ یادەکەیان بەرز ڕاگرت.

لە چوارچێوەی بەرنامەکانی مەراسیمەکەدا لە لایەن دەستەی کەرتەوە خەڵاتی ڕێز لێنان بەخشرا بە شەش بەرپرسی کەرتی خولەکانی پێشوو بە ستایشەوە لە لایەن کۆمیتەو کەرتەوە باس لە کار و خەبات و تێکۆشانیان کرا، هەروەها یەکێکی تر لە تەوەری مەراسیمەکە لە لایەن کەرتەوە خەڵاتی پێنج کەسایەتی حزبی و مەدەنی کرا کە لە بوارە جیاجیاکاندا دەوری باڵایان بینیوە.

لە دوایددا بە ئامادەیی چەند هونەرمەندێکی دەنگ خۆش تا درەنگانێکی شەو بە هەڵپڕکێی و دەربڕینی خۆشی مەراسیمەکەیان ڕازاندەوە.

شایانی باسە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان تا کۆتایی یادەکە ئامادە بوو بۆ ڕوماڵ کردنی مەراسیمی شەو ئاهنگەکە.

بەرز و پیرۆز بێت 41 هەمین ساڵ یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

IMG_8748 (Copy) IMG_8645 (Copy) IMG_8644 (Copy) IMG_8638 (Copy) IMG_8608 (Copy) IMG_8544 (Copy) IMG_8533 (Copy)

 

پـــەیـــوەنــدیــدار