یادە مەزنەکە لە نیوزلاند پیرۆزکرا  

یادە مەزنەکە لە نیوزلاند پیرۆزکرا  

ئێوارەی ٤/٦ لە شاری ئۆکڵاند لە هۆڵی ناوەندی کۆمەڵایەتی کلستن بەسەرپەرشتی کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە نیوزلاند ئاهەنگی یادە مەزنەکەی ٤١ ساڵەی دامەزراندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بەرز و پیرۆز ڕاگیرا. بە ئامادەبوونی سەرجەم دۆست و لایەنگران و ئەندامانی یەکێتی و بەشداربوونی فەرماندە عەلی بچکۆل ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی ی ن ک ئەم یادە ڕازێندرایەوە ،سەرەتای یادەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان و سروودی مەشخەڵان دەستیپێکرد ، پاشان ووتاری کۆمیتەی ڕێکخستن لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە فاخیر شیلەیی خوێندرایەوە . لەم یادەدا مناڵانی قوتابخانەی زمانی کوردی بەشداریانکرد بە شیعر و سروود وەک نەوەی دواڕۆژ و خونچە گوڵانی شۆڕشی نوێ . ئاهەنگی ئەم یادە تا درەنگانی شەو بە هەڵپەرکێ و دروشمی یەکێتی و گۆرانی خرۆش و جۆراوجۆر لەکەش و هەوایەکی دۆستانە و دڵسۆزی ئەندامان و بەڵێن دووپات کردنەوە بۆ قوتابخانە مەزنەکەی مام و کوردایەتی بەردەوام بوو .

سیروان بەرزنجی / ئوسترالیا

nz8 (Copy) nz7 (Copy) nz6 (Copy) nz5 (Copy) nz4 (Copy) nz3 (Copy) nz2 (Copy) nz1 (Copy)

پـــەیـــوەنــدیــدار