کۆمیتەی سوید لە گەڵ دەستەی کارگێڕی کەرتی ڤێستەڕۆس کۆ دەبێتەوە

کۆمیتەی سوید لە گەڵ دەستەی کارگێڕی کەرتی ڤێستەڕۆس کۆ دەبێتەوە

.
ڕۆژی 2-6-2016 لێپرسراوی کۆمیتە ساڵح قەیتوولی و خاتوو پەیمانی حەمە تاتە لێپرسراوی بەشی ڕێکخستن سەردانی کەرتی ڤێستەڕۆسیان کرد و لە گەڵ دەستەی کارگێری کەرتەکەیان کۆبونەوەو لە دوای پێشوازی و بە خێر هاتن لە لایەن لێپرسراوو دەستەی کەرتەوە، ئامانجی کۆبونەوەکە ڕوون کرایەوە کە بریتی بوو لە بڕیاری ئارەزومەندانەی گواستنەوەی لێپرسراوی کەرت هەڤاڵ سەرکۆ بۆ کوردستان و هەروەها ڕێنمایی کردنی ئەنجومەنی کەرت بە پێی بڕیاری ناوەند بۆ ئامادەکاری کۆنفرانس.
.
.
لە دوایدا لە لایەن کۆمیتەوە خەڵاتی ڕێز لێنان بەخشێنرایە لێپرسراوی کەرت هەڤاڵ سەرکۆو هەروەها لە لایەن کۆمیتەو یەک بە یەکی ئەندامانی ئەنجومەنی کەرتەوە دەست خۆشی لە ئەرک و خەباتی ڕابردوو هەڤاڵی ناوبراو کراو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەرک و کارەکانی ئایندە لە کوردستان، هەر لە هەمان کۆبونەوەدا مەدالیای ڕێز لێنان بەخشێنرایە هەڤاڵ خدر تەها وەک ئەندامێکی دڵسۆزی دەڤەری بادینان.
.
.
لە ئەنجامی گوێگرتن و ڕاوێژ لە گەڵ ئەنجومەنی کەرت چەند ڕێنماییەکی پێویست دانرا و هەموو لایەک پابەند بوونی خۆیان بە بەرنامەی کاری ئایندەوە ڕاگەیاند و لە دوای گرتنی چەند وێنەیەکی یادگاری لە لایەن ئەنجومەنی کەرتەوە سوپاسی شاندی کۆمیتە کرا بۆ ئەو بە سەرکردنەوەیەو هەروەها دووبارە بە دەست خۆشی و سوپاسەوە ماڵ ئاوایی لە هەڤاڵ سەرکۆ کرا.

13320861_605888412902396_866956075984322070_o (Copy) 13315560_605888452902392_3448468824909440675_n (Copy) 13310469_605888409569063_6027115297750768777_n (Copy)

پـــەیـــوەنــدیــدار