بـــەپــەلــە
به‌ریتانیا: له‌ ژێر دروشمی (هه‌موان بۆ یه‌کێتی , یه‌کێتی بۆ هه‌موان ) کۆمیته‌ی ڕێکخستنی به‌ریتانیا له‌ له‌نده‌ن ئاهه‌نگێکی ساز کرد

به‌ریتانیا: له‌ ژێر دروشمی (هه‌موان بۆ یه‌کێتی , یه‌کێتی بۆ هه‌موان ) کۆمیته‌ی ڕێکخستنی به‌ریتانیا له‌ له‌نده‌ن ئاهه‌نگێکی ساز کرد

 

له‌ درێژه‌ی چالاکییه‌کانی هه‌فته‌ یادی ٤١ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دا ڕۆژی یه‌کشه‌مم به‌رواری 05/06/2016 له‌ شاری له‌نده‌ن کۆمیته‌ی ڕێکخستنی به‌ریتانیا به‌ هاوکاری که‌رتی ڕێکخستنی له‌نده‌ن ئاهه‌نگێکی سازکرد

 

له‌و ئاهه‌نگه‌دا که‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ نوێنه‌رانی حزبه‌ کوردستانیه‌کان و به‌رپرسی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ریتانیا و وه‌زیزی پێشووی شه‌هیدان و کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ئه‌ندامی شاره‌وانییه‌کانی له‌نده‌ن و ئه‌ندامان و کادرانی ڕێکخستنه‌کانی له‌نده‌ن و کۆمیته‌ی به‌ریتانیا ئامادده‌ بوون یاده‌که‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ ڕۆحی شه‌هیدان به‌ سروودی مه‌شخه‌ڵانه‌وه‌ ده‌ست پێکرا

 

ووتاری کۆمیته‌ی ڕێکخستنی به‌ریتانیا له‌ لایه‌ن به‌ڕێز ڕێبوار ئه‌حمه‌د لێپرسراوی کۆمیته‌وه‌ پێشکه‌ش کرا لێپرسراوی کۆمیته‌ به‌ناوی ستافی کۆمیته‌وه‌ به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی کردوو یادی ٤١  ساڵه‌ی لێ پیرۆز کردن وه‌ به‌ درێژی باسی له‌ مێژووی پڕ سه‌روه‌ری یه‌کێتی کرد

 

پاشان ووتاری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز هاوار حاجی لێپرسراوی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ پێشکه‌ش کرا به‌ڕێز کاک هاوار پیرۆزبایی له‌ ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگه‌که‌و ته‌واوی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ کرد به‌ درێژی باسی له‌ مێژووی پڕ ده‌ستکه‌وت و سه‌روه‌ری ی.ن.ک ی بۆ ئاماده‌بوان کرد

 

پاشان ووتاری حزبه‌ کوردستانییه‌کانی باشور و باکور و ڕۆژئاواو ڕۆژهه‌ڵات له‌ لایه‌ن نوێنه‌ری حزبه‌کانه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا

 

دواتر ٤١ مۆم بۆ یادی پڕ شکۆی یه‌کێتی له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی شه‌هیدانه‌وه‌ داکیرسێنرا

 

دواتر به‌شی یه‌که‌می ئاهه‌نگه‌که‌ به‌ هه‌ڵپه‌ڕکێی کورده‌واری و گۆرانی ده‌ست پێکرا یه‌کێتییه‌کان به‌ جلی ئاڵاو واڵای کوردیه‌وه‌ یاده‌که‌یان که‌شتر کرده‌وه‌

 

پاشان کێکی ٤١  ساڵه‌ له‌ لایه‌ن کادرانی کۆمیته‌ و لێپرسراوی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌و نوێنه‌ری حکومه‌ت له‌ له‌نده‌ن شکێنرا

 

پاشان چه‌ند خه‌ڵاتێکی ڕێزلێنان درا به‌و کادر و که‌سایه‌تیانه‌ی که‌ له‌ مێژووی ڕابور دوو نوێدا به‌ شێوه‌ی جیاواز خزمه‌تیان به‌ یه‌کێتی و ڕێبازی مام و کوردایه‌تی کردووه‌

 

پاشان به‌شی کۆتایی به‌ ئاهه‌نک و شایی یادی یه‌کێتی له‌ له‌نده‌نه‌و به‌رز ڕاگیرا.

 

کۆمیته‌ی ڕێکخستنی به‌ریتانیا

به‌شی ڕاگه‌یاندن

IMG_8709 (Copy) IMG_8703 (Copy)

پـــەیـــوەنــدیــدار