لەسەر ئاستی ئەڵمانیا:  یەکەمین کۆبونەوەی هاوبەشی (ی.ن.ک)و (گۆڕان) بەرێوەچوو

لەسەر ئاستی ئەڵمانیا: یەکەمین کۆبونەوەی هاوبەشی (ی.ن.ک)و (گۆڕان) بەرێوەچوو

 

کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەئەڵمانیا ڕێکەوتنی سیاسی نێوان هەردولا بەوەرچەرخانێکی گرنگ وهەستیار لەچوارچێوەی ئەو بەرنامە نیشتمانیەدا بۆخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و ڕێکخستنەوەی سیستەمی حوکمڕانی و ناوماڵی کورد وەسف دەکەن و هەماهەنگی و کارکردنیش پێکەوە بەگرنگ وفاکتەری پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان دەزانن وجەخت لەسەر جێبەجیکردنی بڕگەو مادەکانی ئەو ریکەوتنە دەکەنەوە..

بەمەبەستی گفتوگۆو هەڵسەنگادنی بایەخی ڕێکەوتننامەی سیاسی نێوان یەکێتی وگۆڕان وداڕشتنی نەخشەو بەرنامەی کاری هاوبەش وهەماهەنگی لەنێوان کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیاو ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕۆژی ٥/٦/٢٠١٦ بەمیوانداری کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی کۆمیتەی کۆمیتەی ئەڵمانیایان کردو لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەو کارگێرو بەرپرسی بەشەکانی کۆمیتەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکراو پێکەوە درودیان نارد بۆگیانی پاکی شەهیدان و ئەوپێشمەرگە قارەمانانەی کەلەبەرەکانی شەری داعشدا بەرگری لەئازادی ودەستکەوتەکان دەکەن.دواتر لەکۆبونەوەیەکی دۆستانەدا بەگیانی هاوپەیمانیەوە هەڵوەستەیان لەسەربایەخی ئەورێکەوتنە سیاسیە کردو بەهەنگاوێکی بوێرانە لەڕوانگەی بەرژەوەندی گشتی وچارەسەری ڕەوشی چەق بەستووی هەرێمی کوردستان وخۆئامادەکردن لەبەردەم هەرئەگەرو پێشهاتێکدا وەسفکرد..!بەتایبەتی لەهەلومەرجی کوڵاوی ناوچەکەو عێراق وکوردستان وقەیرانەکانی بودجەو پەکخستننی پەرلەمان وکێشەی سەرۆکایەتیدا..سەرەتای کۆبونەوەکە هەڤاڵ دلێرسەیدە بەرپرسی کۆمیتەی ئەڵمانیا وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان..بایەخ وگرنگی کۆبونەوەکەی لەچوارچێوەی بەرنامەیەکا خستەبەرچاو وتیشی ئەم کۆبونەوەیە دەرهاویشتەی رێکەوتنی گرنگ وپڕببایەخی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانیەو ئامانجیشی بنیاتنانەوەی پەیوەندیەکانی نێوانمان وهەماهەنگی وکارکردنی هاوبەشە لەچوارچێوەی بەرنامەیەکدا کەئەو ڕێکەوتنە لەدەرەوە بەرجەستەبکات تاپێکەوە بەشێک بین لەهەنگاوەکانی پێکەوە کارکردن و بەیەک هەلوێستی و یەک وتاری لەبۆنە نیشتمانی و نەتەوەییەکانداو ڕۆڵی خۆمان ببینین وپەیامی ئەورێکەوتنە سیاسیە بگەیەنینە ڕەوەندی کوردی و دەرەوەی وڵات وهەمیشە جەخت لەجێبەجێکردنی بکەینەوە لەوەش زیاتر کارێ بکەین ئەو رێکەوتنە بایەخ وماناکانی شۆڕبێتەوە بۆناو ڕێکخستنەکان و ئاسەواری ناتەبایی ولێکترازان بسڕینەوەو سەنگەری خەباتی دیموکراسی پتەو بکەین وپێکەوە ئامانجەکانمان بپێکین کەخۆی لەداڕشتنەوەی بنەماکانی کۆمەڵگەیەکی سەقامگیری سیاسی وئابوری و بەدامەزراوەیکردن و سیستەمێکی پەرلەمانی دا دەبینێتەوە..پاشان بەرێز جوتیار خەفاف بەرپرسی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەئەڵمانیا وێڕای پیرۆزبایی سوپاسی ئەو دەست پێشخەریەی کۆمیتەی ئەڵمانیای کردو خۆشحاڵی خۆشی بەوڕێکەوتنە سیاسیە دەربڕی و ڕاشیگەیاند بزوتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتاوە  بۆئەو ئامانجانە کاری کردووە کەلەڕێکەوتنەکەدا هاتووە لەبەرئەوەی ئەو ریکەوتنە بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەو هەر ٢٥ بەندەکە لەخزمەتی ئەواندایە بۆیە دەبێ ئێمەش لەدەرەوە پێکەوە کاریگەریمان لەسەر ناوەوە هەبێ بەئامانجی جێبەجێکردنی و گرنگیش ئەوەیە بەئاراستەی جێەبجێکردن وهەنگاوی ڕاستەو ڕاستدا بڕوات وگرنگ وعیبرەتیش وەک کاک نەوشیروان وتی لەجێبەجێکردنیدایە.. وتیشی وەک بزوتنەوەی گۆڕان ئەم ڕێکەوتنە بەدژایەتی هیچ حزبێک نازانین ودەشمانەوی پارتیش بێتە سەرخەت وئێمە پێمان وایە پارتیش پێگەی خۆی هەیەو گرنگە ئەوانیش بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست هەماهەنگی خۆیان بکەن..سەبارەت بەهەماهەنگی وهاوکاری بەرپرسی ئەنجومەنی گۆڕان”جوتیار خەفاف”وتی ئێمە دەبێ ئیرادەی ئەوەمان هەبێت پێکەوە کاربکەین دەبێ هەوڵ بدەین هەمومان ڕووە جوانەکەبین و پرۆتۆکۆلی هاوبەشمان هەبێ..لەکۆبونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان وبەرپرسی بەشەکان و کارگێڕانی کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیاو بەرپرسی کەرتی رێکخستنی دارمشتاد هەریەکەو بۆچون و ڕاوپێشنیاری خۆیان خستەڕوو بەئامانجی گەڵاڵەکردنی ڕاگەیاندنێکی هاوبەش ودیاریکردنی ئەوخاڵانەی کەدەبێتە کاری هاوبەش وهەماهەنگی نێوانیان..هەردولا پێیان وابوو ئەم رێکەوتنە پێداویستیەکی گرنگی قۆناغەکەیەو دەبێ بەگیانی کارکردنی هاوبەشەوە لەسەر بنەمای ئەو مێژووە هاوبەشەی کەهەمانەو خەباتمان بۆئامانجەکانی کردووە پێکەوە کارکەین..لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کەدەبێ ڕاگەیاندن ڕۆڵی خۆی لەپتەوکردنی پەیوەندیەکاندا ببینێ و کارلەسەر جێبەجێکردنی ئەو رێکەوتنە بکاتەوە هەمانکات دەبێ پەیوەندیەکانی هەردولامان لەئەڵمانیا ڕەنگدانەوەیەکی باشی هەبێ لەسەر ئاستی پەیوەندیە نیشتمانیەکان و پێکەوە کار لەسەر ڕەوەندی کوردی بکەین هەردولا پێیان وابوو ئەزمونی ڕابردو مەترسیەکانی ئەمڕۆ زەنگی بەئاگا هێنانەوەبوو بۆیە ئەم ریکەوتنەش وەڵامدانەوەیەکی تری نەیارانی دیموکراسی وسەقامگیری بوو هەنگاوێکی مێژوویی بوو بۆ دەربازبوون لەقەیرانەکان بەهیوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی و حوکمڕانی و بنیاتنانی ئایندەیەکی گەش بۆ میللەتەکەمان.

شیهاب عوسمان- ئەلمانیا:

پـــەیـــوەنــدیــدار