مەراسیمی بە خاک سپاردنی تێکۆشەری دێرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دکتۆر بایزید محمەد مەمی خەلی لە ووڵاتی سوید!

مەراسیمی بە خاک سپاردنی تێکۆشەری دێرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دکتۆر بایزید محمەد مەمی خەلی لە ووڵاتی سوید!

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی سوید

شاری ڤێستەڕۆس

لەڕێکەووتی ٧/٦/٢٠١٦ خوالێخۆشبوو دکتۆر بایزید محمەد دوای نەخۆشیەکی درێژ خایەن دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت ، ئەمڕۆ ٨/٦/٢٠١٦ لە شاری ڤێستەڕۆس لە ووڵاتی سوید بە خاك سپێردرا بە ئامادەبوونی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و خزم دۆستانی و باڵوێزی ئێراق لە ووڵاتی  سوید بەڕێز بەکر فەتاح و نوێنەری حوکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز شۆڕش قادر و نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڤاڵ سمیر ساڵح وکۆمەڵێك لە ئەندامانی کەرتی ڕێکخستنی یەکێتی شاری ڤێستەڕۆس و ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ڤێستەڕۆس.

د.بایزید هەردەم لە سەنگەری بەرگریدا بووە لە دەستەکەوتەکانی گەل و نیشتیمان و حوکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشان لە گەڵ هێزی پێشمەرگە لە خەبات بوو بۆ ئازادی و دیموکراتی  و پارێزەر بوو بۆ مافی هەژاران و بێ دەرامەتان، بە زانستە پزیشکێکەی هەردەم لە خزمەتی هاوڵاتیان بووە لە هەر کونجێکی ئەم دوویایدا بوبێت تەنانەت لە ووڵاتی سویدش .

لە بەر لێهاتووی و کارامەیی  د.بایزیدی جووامێر چەندین جار خەڵات کراوە لە لایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەڵووێستە نیشتیمانی و مرۆڤایەتێکەی و یارمەتی دانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان،ئەوەی شایانی ئاماژەپێکردنە خوالێخۆشبوو تەنانەت لە ساڵانی هەشتاکاندا لەسەختی ڕۆژانی خەباتدا بەردەوام داو دەرمانی گەیاندوەتە هێزی پێشمەرگەی کوردستان .

هەزار سڵاو لە ڕووحی پاکی دکتۆرەکەی گەل و هێزی پێشمەرگە.

پـــەیـــوەنــدیــدار