ڕاگەیاندنی هاوبەشی کۆمیتەی رێکخستنی (ی.ن.ک) و ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەئەڵمانیا

ڕاگەیاندنی هاوبەشی کۆمیتەی رێکخستنی (ی.ن.ک) و ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لەئەڵمانیا

بەمەبەستی گفتوگۆو هەڵسەنگادنی بایەخی ڕێکەوتنامەی سیاسی نێوان یەکێتی وبزوتنەوەی گۆڕان و داڕشتنی نەخشەو بەرنامەی کاری هاوبەش وهەماهەنگی لەنێوان کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیاو ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕۆژی ٥/٦/٢٠١٦ ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان وکۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیا لەکەشوهەوایەکی هەڤاڵانەو دۆستانەدا لەبیرۆی کۆمیتەی ئەڵمانیا کۆبوونەوەو بەگیانی هاوپەیمانیەوە هەڵوەستەیان لەسەر بایەخی ئەوڕێکەوتنە سیاسیەکردو بەهەنگاوێکی بوێرانە لەڕوانگەی بەرژەوەندی گشتی وچارەسەری ڕەوشی چەق بەستووی هەرێمی کوردستان وخۆئامادەکردن لەبەردەم هەرئەگەرو پێشهاتێکدا وەسفکرد..بەتایبەتی لەهەلومەرجی کوڵاوی ناوچەکەو عێراق وکوردستان و قەیرانەکانی بودجەو پەکخستنی پەرلەمان وکێشەی سەرۆکایەتیدا..کۆبونەوەکە وەک دەرهاویشتەیەکی ئەو رێکەوتنە گرنگ و پڕبایەخە ئامانجی بنیاتنانەوەی پەیوەندیەکانی نێوان هەردولاو هەماهەنگی وکارکردنی هاوبەش و بنیاتنانەوەی پەیوەندیەکان وکارکردن بوو لەچوارچێوەی بەرنامەیەکدا کەئەو رێکەوتنە لەدەریشەوە بەرجەستەبکات تاپێکەوە بەشێک بین لەهەنگاوەکانی پێکەوە کارکردن و بەیەک هەلوێستی و یەک وتاری پشتیوانی ناوەوە بین و لەبۆنە نیشتمانی و نەتەوەییەکاندا ڕۆڵی خۆمان ببینین وپەیامی ئەورێکەوتنە سیاسیە بگەیەنینە ڕەوەندی کوردی و دەرەوەی وڵات وهەمیشە جەخت لەجێبەجێکردنی بکەینەوە لەوەش زیاتر کارێ بکەین ئەو رێکەوتنە بایەخ وماناکانی شۆڕبێتەوە بۆناو ڕێکخستنەکان وئاسەواری ناتەبایی ولێکترازان بسڕینەوەو سەنگەری خەباتی دیموکراسی پتەو بکەین وپێکەوە ئامانجەکانمان بپێکین کەخۆی لەداڕشتنەوەی بنەماکانی کۆمەڵگەیەکی سەقامگیری سیاسی وئابوری وبەدامەزراوەیکردن وسیستەمێکی پەرلەمانیدا دەبینێتەوە..هەردولا بەگیانی لێبوردەیی لەبەر ڕۆشنایی بەرنامەیەکی کارکردندا نەخشەڕێگای کاری هاوبەش و هەماهەنگی و یەک هەڵوێستیان داڕشت وبڕیاریشیاندا ئەو ئەو نەخشە ڕێگایە دابەزێننە ناو رێکخستنەکانی هەردولا..بۆ پشتگیری تەواویش لەڕێکەوتنەکە بریاردرا لیژنەی کاری هاوبەش وەک تەواوکەری هەنگاوەکانی ناوەوە دروست بکەن..هەردولا جەختیان لەچێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە کردەوە..هەردولاش کۆک بوون لەسەر خۆدورخستنەوە لەزمانی زبرو هەوڵدان بۆگەیاندنی پەیامی رێکەوتنەکەی ١٧/٥ بەڕەوەندی کوردی و قوڵکردنەوەی گیانی تەبایی لەگەڵ لایەنەکان لەدەرەوە بەبێ جیاوازی وهەوڵدان بۆ کارکردنی هەمەلایەنە لەو پرۆژە نیشتمانیە گرنگەداو فراوانکردنی بازنەی کارەکانی بۆ ڕزگاربوون لەڕەوشی چەق بەستووی کوردستان و چارەسەری کێشەو ئاستەنگەکان و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی تەندروستی دوور لەگەندەڵی و بنیاتنانی وڵاتێکی دامەزراوەیی کەعەدالەتی کۆمەڵایەتی تیا بچەسپێ..لەکۆبونەوەکەدا هەردولا پێیان وابوو ئەم ڕێکەوتنە پێداویستیەکی مێژوویی و گرنگی قۆناغەکەیەو دەکرێ بەگیانی کارکردنی هاوبەشەوە لەسەر بنەمای ئەو مێژووە هاوبەشەی کەهەمانەو خەباتمان بۆئامانجەکانی کردووە پێکەوە کاربکەین..کۆبونەوە ئاماژەی بەوەدا کەپێویستە ڕاگەیاندن ڕۆڵی هەبێ لەقوڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پەیوەندیەکاندا..هەمانکات پێیان وابوو ئەم رێکەوتنە دەکرێ ڕەنگدانەوەی باشی هەبێ لەسەر ئاستی پەیوەندیە نیشتمانیەکان و پێکەوە کار لەسەر ڕەوەندی کوردی بکرێ..هەردولا پێیان وابوو ئەزمونی ڕابردو مەترسیەکانی ئەمڕۆ زەنگی بەئاگا هێنانەوەبوو بۆیە ئەم ریکەوتنەش وەڵامدانەوەیەکی تری نەیارانی دیموکراسی وسەقامگیری بوو هەنگاوێکی گرنگیشە بەئاراستەی دەربازبوون لەقەیرانەکان..لەکۆبونەوەکەدا هەریەک لەکۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیاو ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان پشتگیری رێکخستنەکانی ئەڵمانیایان بۆسەرکردایەتی هاوبەشی هەردولا دوپاتکردەوە..هیواشیان خواست هەمەلایەنەکان لەگرنگی وبایەخی ئەم پرۆژە نیشتمانیە تێبگەن چونکە پرۆژەکە زۆر لەوە گەورەترە بەتۆمەت بەخشینەوە ڕێگا لەهەنگاوەکانی بگیرێ چونکە هەموو خاڵ و بڕگەکانی بۆچەسپاندنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی وبەرقەراربوونی یاساو سەروەری وبنیاتنانی کۆمەلگەیەکی تەندروست و ڕزگارکردنیەتی لەقەیرانەکان و خۆئامادەکردنە بۆ چەسپاندنی پێگەی کورد لەنەخشەو دیزانی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا و دژی هیچ لایەنێک نیە جگە لەدوژمنانی کورد!

کۆمیتەی رێکخستنی ئەڵمانیای  یەکێتی نیشتمانی کوردستان

ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان

٥/٦/٢٠١٦ ئەڵمانیا – دارمشتاد

پـــەیـــوەنــدیــدار