مەڵبەندی ٣ی هەولێر: خولێکی هۆشیاری هەڵبژاردن و بابۆمەتری کردەوە

مەڵبەندی ٣ی هەولێر: خولێکی هۆشیاری هەڵبژاردن و بابۆمەتری کردەوە

مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر بە هاوكاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان خولێكی هۆشیاری هەڵبژاردن و بایۆمەتری بۆ لێپرسراوی بازنەكان و لێپرسراو بەشەكان و ئەندامانی بەشی هەلبژاردنی سنوری هەولێر دەكاتەوە.
سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 13-6-2016 بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر خولێكی دوو رۆژەی هۆشیاری هەڵبژارن و زانیاری بایۆمەتری بۆ لێپرسرو بەشەكان و ئەندامانی بەشی هەڵبژاردن و لێپرسروای بازنەكانی سنوری هەولێر كردەوە،
دەستپێكی خولەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان دەستی پێكرد دواتر لە لایەن هەڤاڵ(رزگار عەلی حەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر بایەخ و گرنگی ئەم خولە و سیستەمی بایۆمەتری بۆ بەشداربووانی خولەكە باسكرد و تیشكی خرایە سەر هەڵبژاردنە و گرنگی سیستەمی بایۆمەتری و لە درێژەی قسەكانیدا گووتی: ئەو كەم و كوڕی و كێشانەی لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا بەرۆكی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانی گرتبوو بە بایۆمەتری دەتوانین بە كۆتا بێنین، دواتر لەلایەن راهێنەران و هەڤاڵانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان دەست كرا بە خولەكە و بابەتەكان یەك بە دوای یەك باس كران، ئەم خوولە دوو رۆژ دەخایەنێت بۆ هەمان ئەم بەشدار بووانەی لە یەكەم رۆژدا بەشدار بوون. ئامادەبوانی خولەكە بە تێبینی و پرسیار و پێشنیارەكانیان خولەكەیان دەوڵەمەندتر كرد و لەلایەن راهێنەرانی خولەكە گەنگەشەی پرسیار و تێبینیەكان كرا.

پـــەیـــوەنــدیــدار