تورکیا دوایین پەیامی خۆی دەداتە کورد

تورکیا دوایین پەیامی خۆی دەداتە کورد

جارێکی تر سەرۆک وەزیرانی تورکیا پەیامێکی ھەڕەشە ئامێزی ئاراستەی سەرکردایەتی سیاسی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان و ھەرێمی کوردستانیش کردو ڕایگەیاند، بەھیچ شێوەیەک ڕێگە بەدروستبونی کیانێکی سەربەخۆی سیاسی لەسوریادا نادرێت، وتیشی:”لای ئێمە تیرۆریست ھەر تیرۆریستە”، وتیشی:”لەعیراقیش پارێزگاری لەیەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە دەکەین

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، بیناڵی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەپەیامێکدا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ھەڕەشەیکردو وتی:”تورکیا ھیچ جیاوازییەک لەنێوان ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا نابینێت و ڕێگەش نادات کورد باسی کیانی سەربەخۆ بکات

یەڵدرم لەپەیامێکی ھەڕەشە ئامێزدا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان وتویەتی:”تورکیا ھیچ کات ڕێگە نادات کە داڕشتەیەکی نوێ لەدرێژەی سنورەکانی لەباکوری سوریا پێکبێت، چونکە ئێمە سورین لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریاو عیراق

 

سەرۆک وەزیرانی تورکیا زیاتر باسی ھەرێمی کوردستانی کردوەو وتویەتی:”بەوردی ئاگاداری چەند بەرنامەیەکین کە لەموسڵ و ھەرێمی کوردستان لەئارادایە، بەڵام ئێمە وەکو تورکیا ھیچیان قبوڵناکەین و لەکاتی پێویستیشدا ھەرشتێک پێویست بێت ئەنجامیدەدەین

پـــەیـــوەنــدیــدار