بەوێنە: وەفدێكی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر سەردانی مەكۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان دەكات.

بەوێنە: وەفدێكی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر سەردانی مەكۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان دەكات.

سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 15-6-2016 وەفدێكی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر كە پێك هاتبوون لە هەڤاڵ( رزگار عەلی حەمەجان) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر و جێگر و كارگێڕان و ئەندامانی بەشی پەیوەندییەكانی مەڵبەند سەردانی مەكۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لەلایەن هەڤاڵ (ساماڵ عبدالله) لێپرسراوی مەكۆ و ئەندامانی مەكۆی هەولێر پێشوازییان لێكرا، لە لایەن خۆیەوە هەڤاڵ (رزگار عەلی حەمەجان) مەبەستی سەردان و بەسەر كردنەوەی وەفدیی مەڵبەندی هەولێری بۆ ئامدەبووان خستەرو هەروەها پەیوەندیەكانی هەردوولایانی بەرز نرخاند و گوتیش پێویستە لە هەموو كات زیاتر پەرە بە پەیوەندیەكانی نێوانمان بدەین چونكە وەك دەبینین بارودۆخی سیاسی و ئیداری هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی هەستیار و ناسكدا تێپەردەبێت ،
دواتر هەڤاڵ (ساماڵ عبدالله) بەناوی خۆی و هەڤاڵانی لە مەكۆی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان خۆشحاڵی دەربڕی بەو سەردانەی وەفدی مەڵبەند و بە هەمان شێوە رایگەیاند پێویستە زیاتر پەیوەندیەكانمان پتەوتر بكەین بۆ ئەوەی لە هەر هەلو مەرج و گۆرانكاریەك كە لە ناوچەكە ڕوودەدات هاوهەڵوێست و یەكدەنگ بین، لە درێژەی دانیشتنەكەیاندا هەردوو لا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئیقلیمی و گۆڕانكاریەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و هەرێمی كوردستان یان بە تایبەتی كرد، لە تەوەرێكی تردا بە پێویستیان زانی كار بكرێ‌ بۆ باشتر كردنی كوزەرانی خەڵك كاراكردنەوەی پەرلەمان بە هەوماهەنگی و هاودەنگی هەمووڕەنگ و دەنگەكانی هەرێمی كوردستان

DSC_0078 (Copy) DSC_0076 (Copy) DSC_0075 (Copy) DSC_0073 (Copy) DSC_0068 (Copy) DSC_0061 (Copy) DSC_0043 (Copy)

پـــەیـــوەنــدیــدار