دیاله‌ .. سوپاو داعش لە شەڕێکی دەستەویەخەدا زیانی زۆر لەیەك دەدەن

دیاله‌ .. سوپاو داعش لە شەڕێکی دەستەویەخەدا زیانی زۆر لەیەك دەدەن

له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌عقوبه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشه‌وه‌ هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر سوپای عیراق و حه‌وت سه‌ربازی عیراقی شه‌هیدو بریندار ده‌كرێن و ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیش ده‌كوژرێن .
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ سۆمه‌ریه‌نیوزی راگه‌یاندوه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌ی موخیسه‌ كه‌ 20 كیلۆمه‌تر له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌عقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌ دووره‌، هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر سوپای عیراق .
رونیشكردوه‌ته‌وه‌، له‌و هێرشه‌دا سێ سه‌رباز شه‌هیدبوون و چواری تریش برینداربوون ، هاوكات چوار تیرۆرستی داعشش كوژراون و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپا سوتێنراوه‌ .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، تیرۆرسته‌كانی داعش به‌ره‌و شوێنێكی نادیارهه‌ڵاتوون و هێزه‌كانی سوپاش ئۆپراسیۆنێكیان ده‌ستپێكردوه‌ .

پـــەیـــوەنــدیــدار