نەرویج : کۆمیتەی ڕێکخستنی نەرویج بەشداری لە 26  سەرماوەز دەکات

نەرویج : کۆمیتەی ڕێکخستنی نەرویج بەشداری لە 26  سەرماوەز دەکات

 

نەرویج / شاندی کۆمیتەی ڕێکخستنی نەرویج بەشداری کرد لە ( 26 سەرماوەز ) رۆژی پیشمەرگە کرد مەراسیمەکە لەلایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وەفدەکەی کۆمیتە پیرۆزبایی کۆمیتەی ڕێکخستنی نەرویجی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان ئاراستە کردن  کە پێش 70 ساڵ لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد بۆ یەکەم جار ناوی پێشمەرگە راگەیندرا لەوکاتەوە تاکو ئیستا  هێزی پێشمەرگەی کوردستان چەندین داستان و سەروەریان تۆمارکردوە و چەند جارێک نەتەوەکەمانیان لە لێواری لە ناوچون رزگارکردوەو گەیاندویانەتە کەناری سەرکەوتن  ئەمرۆ پێشمەرگە بوەتە  جێگایی شانازی کوردو کوردستان لە جیهاندا  .وەفدی کۆمیتە کەپێک هاتبوون لە هەندرین باوەنوری بەرپرسی کۆمیتەو کارگێرانی کۆمیتە ئاراس سۆفی بەکر و سەید نەجمەدین گردعازەبانی و کادیری پێشکەوتی کۆمیتە ئەیوب عەبدوللا بە چەپکە گولێکی رازەوە و بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئەم رۆژە یان پیرۆز کرد .فەرموون دەقی بروسکەکەیش

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
کۆمیتەی ڕێکخستنی نەرویج
بۆ/ بەڕێزان کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی – ئێران.  لە نەرویج
بابەت/ بروسکەی پیرۆزبایی 26 سەرماوەز رۆژی پێشمەرگە
بەناوی گشت ئەندام و کادیرانی یەکێتیەکەمان لە وڵاتی نەرویج ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەتان لێ پیرۆزدەکەین و بەرز دەینرخێنین ،لەم رۆژە پیرۆزەدا سەلاومان هەیە بۆتەواوی حیزبی دیموکرات کە داهێنەری ئەم دەستەواژە پیرۆزو جوانەن کە وەک بەژن و باڵای پێشمەرگە بەرزو موقەدەسە و بەتەواویش جێگیر بووە لە دڵی خەڵکی کوردستاندا وهەمیشە دوژمنان دڵیان پێی لەرزیوە، بۆیە لەم رۆژە پیرۆزەدا داوا دەکەین لە هەموو کوردێکی دلسۆز با هەمومان پێکەوە لەسەر دەستی پێشمەرگە و لە ڕۆژی پێشمەرگە دا بەڵێن دوپات بکەینەوە کە کوردایەتی بکەین و واز لە بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی بێنین وبە دەنگێکی بەرزو زوڵاڵ هاوار بکەین بڵێین قوربانی دەستو تفەنگت بم پڵنگی هەردی وڵات ئەی هەڤاڵی پێشمەرگە . ئەم شانازیەشمان بێ هۆ نیە بۆ ناوە جوانەکەی پێشمەرگە چونکە ئەوە سەدەیەکە و پێشتریش هەر پێشمەرگە پارێزەری هەموو پیرۆزیەکانمان بوە لە هەرچوار بەشەکەی کوردستانمان جێێ خۆیەتی لەم رۆژەدا سەلاو بنێرین بۆ هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانانەو، یەپەگەو، یەپەژەو، گەریلاو، هەموو ڕٶلەیەکی ئەم گەلە کە بەرامبەر دوژمن وەستاون لە سەنگەری بەرگری لە بەرامبەر تیرۆریستەکانی داعش و ئەمرۆ خەمی گەورەیان باشورە وە لە شەنگالیشدا هەموو شورشگێرەکان سەلماندیان کە سەنگەرەکەنمان دەبێت یەک بێت
کۆمتیەی ڕێکخستنی ی-ن-ک لە  نەرویج

شەممە .. 12.12.2015

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە