ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەبەردەم دادگای ئەڵمانیدا شکستی هێنا

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەبەردەم دادگای ئەڵمانیدا شکستی هێنا

 

ئەردۆگان لەبەردەم دادگای ئەڵمانیدا دەیدۆڕێنێ..یاسای ئەڵمانی بەپشت بەستن بەیاسای بنەڕەتی دەستەبەری ئازادی ڕادەربڕینی کردووە بۆیە سکاڵاکەی ئەردۆگان ڕەتدەکاتەوەو لەبەرژەوەندی بەڕێوەبەری”ئێکسل شپرینگیر” دەکەوێتەوە

دوای ئەوەی کەهونەرمەندی کۆمیدی”بۆمرمان”لەکەناڵی دووی ئەلمانیا لەمیانەی بەرنامە گاتەجاڕیەکەیەوە قەسیدەیەکی هەجوی بەسەر ئەردۆگاندا خوێندەوە..دواتر سەرۆکی گەورە کۆمەڵەی ڕاگەیاندکان لەوتەیەکی کراوەدا لایەنگری خۆی بۆ هونەرمەند(بوبرمان) دەربری  بەدوایدا وێڕای غەزەب وتوڕەیی و لێدوانی ئاگرین رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا داوایەکی یاسایی لەسەر “ماسیاس دوبفنر”ی سەرۆکی ئەو کۆمەڵەیە لەدادگای ئەڵمانیا تۆمارکردو لەهەوڵی ئەوەدا بوو بەیاسا دادگای ئەڵمانی قەدەغەی بخاتەسەر تاجارێکی تر نەتوانێ پشتگیری لەهونەرمەند”بۆمرمان”بکات لەدوبارە کردنەوەی قەسیدەیەکی هەجوی لەو جۆرە لەدژی ئەردۆگان.ئەمڕۆ سێشەمە ٢١/٦/٢٠١٦ ئەم دۆسیەیە لەبەردەم دادگادا دۆڕاو لەبەرژەوەندی سەرۆکی کۆمەڵەی ڕاگەیاندنەکان کەوتەوە کاتێک دادگا سکاڵاو ڕەخنەکانی ئەردۆگانی ڕەتکردەوە..لەم بارەیەوە دەستەی دادگاییکردنەکە لەڕاگەیاندنێکدا ئاشکرایکرد کەپشتگیری وپەیامەکەی”دۆبفنر”دەربڕی بۆچون و ڕایەکی رێگەپێدراوەو پارێزراوە بەپێی مادەی (٥)لەدەستوری ئەڵمانی ..ئەم داوایە لەمانگی ڕابردودا لەلایەن دادگای باڵای (کۆڵن)وە ڕەتکرایەوەو ئەمرۆش دوای تێهەڵچونەوە بەو دادگاییەدا جارێکی ئەو سکاڵایە ڕەتکرایەوە بەلام ئەردۆگان دەتوانێ بەدواداچوون لەسەر ئەو داوایە بکات و بەرزی بکاتەوە بۆ دادگای دەستوری فیدرالی.شایانی باسە سەرۆکی کۆمەڵەی ڕاگەیاندنەکان هەر لەدوای پێشکەشکردنی بەرنامەکەی بۆمرمان بەم شێوەیە پشتگیری خۆی بۆ  بۆمەرمان دەربریبوو..(ئەوەی پەیوەندی بەداڕشتنەوەی سوکایەتیەوە هەیە کە لە قەسیدەکەتانا هاتووە  لەشێوەو ناوەڕۆک دا دەنگم دەخەمە پاڵ دەنگتان)..شایانی باسە ئەو قەسیدەیە کەلە ئاداری ٢٠١٦دا لەکەناڵی دووی ئەڵمانی بڵاوکرایەوە مشتومڕێکی سیاسی زۆری سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین هێنایە کایەوە..لەهەنگاوێکیشدا کەبووە جێی پرسیار ئەوەبوو ئەنگێلامێرکل ڕازی بوونی خۆی سەبارەت بەلێ پێچینەوەی یاسایی لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەی ئەو قەسیدە گاڵتەجاڕیەدا دەربڕی.

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

پـــەیـــوەنــدیــدار