ئەنجومەنی ناوەندی پێشوازی لە وەزیری ژنانی كانتۆنی جەزیرە دەكات و خەباتی ژنان بەرزدەنرخێنێت

ئەنجومەنی ناوەندی پێشوازی لە وەزیری ژنانی كانتۆنی جەزیرە دەكات و خەباتی ژنان بەرزدەنرخێنێت

ئەمرۆ 13ی كانونی یەكەمی 2015 هەڤاڵ عادل موراد سكرتیرَی ئەنجومەنی ناوەندی پێشوازی لە ئامینە عومەر وەزیری كاروباری ژنان لە كانتۆنی جەزیرە و وەفدێكی یاوەری كرد.
هەڤال عادل موراد بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی پێشوازی لە ئامینە عومەر وەزیری كاروباری ژنان لە كانتۆنی جەزیرە و جاندا حسێن لێپرسراوی نوسینگەی یاسایی ئەو وەزارەتە و شێرزاد عادل ئێزدی نوێنەری كانتۆنەكانی رۆژئاوا لەكوردستان كرد .
سەرەتا هەڤال عادل موراد پاش بەخێرهاتنی گەرمی وەفدی میوان ئەرك و مەهامی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ رونكردنەوە كە ئەم ئەنجومەنە هەڵبژێردراوی شەرعی كۆنگرەی یەكێتیە و پەرلەمانی حزبەكەیە ، لەكاتی ناساندنی ئەندامە ژنەكانی ئەنجومەن بە وەفدی میوان ،هەڤال عادل موراد وتی : ئەم هەڤاڵانەمان نمونەی ژنانی تیكۆشەرن و خۆیان و كەسوكاریان خەباتیان بۆ میللەتەكەیان كردوە و لەوپێناوەشدا گەلێك قوربانیان بە گیانی هاوسەر و مندال و براكانیان داوە ، هەروەك چۆن ئێستا ئەو خەباتە لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و شەرڤانان سەرەنجی هەموو جیهانی بۆ خۆیان راكێشاوە ، وتیشی هیچ میللەتێك بەبێ قوربانی ناگاتە ئامانجەكانی ، پێویستە لە رۆژئاوا سەرجەم لایەنەكان بەپێی سەنگ و و قورسایی خۆیان رۆڵ بگێرن چونكە حكومەتدارێتی بە یەك لایەن نابرێت بەرێوە ، ئەوەشی بیەوێت ئەو كارە بكات لە هەر كوێیەك بێت بۆی ناچێتە سەر .
لە بەشێكیتری قسەكایندا هەڤال عادل موراد باسی پەیوەندیەكانی یەكێتی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسیەكان كرد و رایگەیاند : پەیوەندیەكانمان لەگەڵ سەرجەم حزبەكان زۆر باشە و قەزییەی كوردی بەیەك چاو تەماشا دەكەین ، پێویستە لە باكور پرۆسەی ئاستی بەرەوپێشچونی زیاتر بەخۆوە ببینێ ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان هۆكارێیە هەرە گرنگە بۆ ئەو پرۆسەیە، ناكرێت كێشەكان هەروا بەهەڵپەسێردراوی بمێنەوە رۆژێك ئاشتی و دە رۆژ شەر، گرژی و ئاڵۆزی خزمەت بە هیچ كەس و لایەنێك ناكات .
لەبارەی پەیوەندیەكان لەگەڵ بەغدا سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد : لەماوەی رابردوو لەدوای نەخۆش كەوتنی هەڤال مام جەلال پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغدا ئاڵۆز بوون، پێشتر كێشەی هەڵپەسێردراو هەبون مام جەلال رۆڵی ئێكجار گەورەی هەبوو لەچارەسەكردنیان و چەتری كۆكەرەوەی سەرجەم عێراقیەكان بوو ، ناشەفافی پرۆسەی نەوت و هەناردەكردنی پەیوەندییەكانی هەردولای ئالۆزتركرد ئێمە هەر لەسەرەتاوە رامان گەیاند كە دەبێ كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستور و پاراستنی بەرژەوەندی هەردولا چارەسەربكرێت ،خۆشبەختانە ئێستا وەفدێكی یەكێتی لەبەغدایە و لەگەل لایەنە عێراقیەكاندا لە كۆبونەوەدان ئومێد دەكەین كە پەیوەندییەكان ئاسایی ببنەوە .
لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی یەكێتیشەوە وتی: پێویستە هەمولایەكمان ئەو پێگە مێژویی و كاریگەرییەی یەكێتی بە گرنگ بزانین و یەكێتی ناو یەكێتی وەك بیلبیلەی چاومان بپارێزین ، هەوڵیش دەدەین كە كۆنگرە ببەستین و ئەو كێشانەی كە هەمانە لە كۆنگرەدا چارەسەری بكەین و هەروەها گۆرانكاری بكرێت و كەسانی نوێ و گەنج و ژنان بێنە پێشەوە و ئەرك و بەرپرسێیتی لە ئەستۆ بگرن .
لەبەرامبەریشدا خاتوو ئامینە عومەر وەزیری كاروباری ژنان لە كانتۆنی جەزیرە خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە نیشاندا و سوپاسی هەڤاڵ عادل موارد و هەڤاڵانی ئەنجومەنی كرد بۆ ئەو پێشوازیە و رۆڵی و هاوكارییەكانی یەكێتی بە گرنگ وەسف كرد بۆ خەباتی كورد لە رۆژئاوا و باكوری كوردستان .
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد : ئەو كانتۆنانەی كە لە رۆژئاوا پێكهێنراون و ئەو بارودۆخەی ئێستا هەیە بە خوێنی شەرڤانان و هاوكار و هەماهەنگی حزبە هاوپەیمانەكانمان دروست بوە لەناویشیاندا (ی.ن.ك) رۆڵی ئێكجار مەزنی هەبوە ، ئێمە دەمانویست بە خەباتێكی مەدەنی ئیدارەی زاتی دابمەزرێنین و حكومەتدارێتی بكەین بەڵام قەدەری كورد هەروایە كە دەبێ بە خەباتی چەكداری پارێزگاری لە خۆمان بكەین.
لە كۆتای كۆبونەوەكەدا هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی و شاندی میوان گفتوگۆی چڕوپریان كرد و بتەوكردنی پەیوەندییەكانیان دوپاتكردەوە .

a7aa7476-b6be-44e6-8090-496c65749180 9701bca0-f657-4b16-91b8-e4d102371540 26fce709-7b62-4f01-bc5d-076cdea240eb

 

 

 

 

 

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە