هەرێم كەمال ئاغا لە مەڵبەندی بادینانی یەكگرتووی ئیسلامی لەگەڵ ئەمینداریی یەكگرتوو کۆبووەوە

هەرێم كەمال ئاغا لە مەڵبەندی بادینانی یەكگرتووی ئیسلامی لەگەڵ ئەمینداریی یەكگرتوو کۆبووەوە

بەمەبەستی پیرۆزبایكردنی سەركەوتنی كۆنگرەی حەوتی یەكگرتووی ئیسلامی و هەڵبژاردنی ئەمینداری نوێ هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی بادینانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی مەڵبەندی سێی بادینانی یەكگرتووی كرد.
لە لێدوانێكیشدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن هەرێم كەمال ئاغا رایگەیاند : ئێمەی لایەنەكانی كوردستان سازش بۆ یەكتری بكەیان باشترە لەوەی سازش بۆ دوژمنانمان بكەین و رۆڵ و هەوڵەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیشی بۆ یەكخستنەوەی ناوماڵی كوردی خستەڕوو.
لە بەرامبەردا ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی تەئكیدی كردەوە كە پێویستە گیانی ئاشتی و لێوردەیی بكەینە بنەمای پێكەوەبونمان و لە ڕێگەی یاساوە كێشەكانمان چارەسەر بكەین

پـــەیـــوەنــدیــدار