ترایلەری نوێترین بەرهەمی (تابلۆی ژیان)

ترایلەری نوێترین بەرهەمی (تابلۆی ژیان)

 
موزیكی کۆتایی من و سەرەتای تۆ

نوێترین کاری هونەری گروپی موزیکی لورە کە کارێکی موزیکە بەشێوەی ئۆرکێسترای بۆ ئامێری سەنتور. کۆسار فەتاح لە لێدوانیکیدا بۆ سایتی فەرمی مەکتەبی ریکخستن دواو وتی: ئەم بەرهەمە بەشێوەیەکی زۆرئەکادیمیانە دارشتنی موزیکی بۆ کراوە لەلایەن گۆڤەند عبدوڵاوە کاری دانان و ئەرنج مێنتی بۆکراوە و لەستۆدیۆی گروپی موزیکی لور، کاری ریکۆردین و ماسترینگی بۆ ئەنجامدراوە. ئەم کارە گفتوگۆیەکی موزیکیە لەلایەن دانەری کارەکەو (گۆڤەند) هەروەها ژەنیاری ئامێری سەنتور(کۆسار)وە. بۆیەکەم جارە لەم جۆرە کارە هونەریە لەباشوری کوردستان ئەنجام بدرێت و بەوشێوازە کار بۆ ئامێرێکی رۆژهەڵاتی بکرێت.
سەبارەت بە شێوازی ئەم کارە هونەرییەو ئەنجامدانی کاری لەو جۆرە کۆسار فەتاح وتی: ئەم بەرهەمە رەنگدانەوەی هاورێیەتی نێوان دانەر و ژەنیاری ئامێری سەنتورە. تەواوی کارەکانی ئەم بەرهەمە لە شاری سلێمانی ئەنجامدراوە. لەکۆتاییدا کۆسار فەتاح سەبارەت بەو کەسانەی کە لە بەرهەمهینانی ئەم کارە هونەرییەدا هاوکارییان کردووەو وتی: لێرەوە بەپێویستی دەزانم کە سوپاسی بێپایانی خۆم بگەیەنم بە هاورێ و برای ئازیزم کاک رێبوار(رێبواری ئیعلام) کەبەراستی گەر خەم خۆریەکانی بەرێزیان نەبوبا نەمدەتوانی ئەم بەرهەمەم بە ئەنجام بگەیەنم. لێرەوە دوبارە سوپاس بۆگۆڤەندی هاورێم و هەمو ئەندامانی گروپی موزیکی لور.

مەکتەبی رێکخستن
دانائەحمەدپێنجوێنی

پـــەیـــوەنــدیــدار