بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی (30) ساڵە وەفدێكی یەکێتی  سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی لە شاری هەولێر كرد.

بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی (30) ساڵە وەفدێكی یەکێتی سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی لە شاری هەولێر كرد.

 

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی 12/12/2015 هەڤاڵ (حاكم سابیر) جێگری لیپرسراوی مەڵبەندی3ی ریكخستنی هەولێر بەیاوەری ئەندامانی بەشی پەیوەندییەكانی مەڵبەند سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد بۆ مەبەستی پیرۆزبایی كردن لە یادی (30) ساڵەی دامەزراندنی پارتەكەیان.
لە سەرەتای دانیشتنەكەدا هەڤاڵ (حاكم سابیر) پەیامی پیرۆزبایی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێر و هەوادار و دۆست و لایەنگرانی یەكێتیی لە هەولێر گەیاندە زەحمەتكێشانی كوردستان.
هەر لە میانەی قسەكانیدا هەڤاڵ (حاكم سابیر) باسی لە پەیوەندی و خەبات و پێكەوە ژیانی نێوانیان كرد و گووتی: ئەوەی ئێستا لە كوردستان بە دیهاتووە بێگومان بەرهەمی یەكدەنگی لایەنەكان بووە و یەكێتی لە رووی قوربانیدان و پەیوەندیەكانی لەگەڵ لایەنەكان بە گشتی پشكی شێری بەركەوتووە، بۆیە پێویستە لە ئێستادا ئێمە لە هەموو كات زیاتر هەڵوەستە لەسەر پەیوەندیەكان و دۆخی نێوخۆیی كوردستان و نێوان حزب و لایەنەكان بكەین و پێویستە هەموولایەكمان یەكتری قبول بكەین وەك چون یەك دەنگ و یەك لوولەی تفەنگمان هەبوو بەرامبەر داعش و داگیركەرانی خاكی كوردستان، هەر لە میانەی قسەكانیدا باسی لە مێژووی خەبات و كاركردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد لەخەبات و قوربانیدان لە پێناو بەرژەوەندی باڵای گەلەكەمان گوتیشی: پێویستە لەسەر هەموو لانەیەنەكان هاوهەڵوێست بن لەگەڵ ئەو بەرنامەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە تیایدا هاتووە پێویستە هەموو لایەكمان یەكتری قبول بكەن و لە سیاسەت و حوكمرانیدا هیچ لایەنێك فەرامۆش نەكرێت، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەكان لەهەموو كات و ساتەكاندا دۆخەكان بە گشتی لەبەر چاو بگرین. لە كۆتاییدا دووبارە پیرۆزبایی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و مەڵبەندی 3ی ڕێكخستنی هەولێری گەیاندە ئەندامان و ئامادەبووانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.
لەبەرامبەردا (مامۆستا بەلێن) سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كوردستان سوپاسی ئەو سەردانە و پەیامی پیرۆزبایی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد، تەئكیدی لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتەكەیان كردەوە و گووتیشی یەكێتی نیشتمای كوردستان جێی دەستی دیاربووە لە چارەسەر كردنی سەرجەم كێشەكان و قوربانی زۆریداوە لە پێناو بەژوەوەند گشتی بزاڤی رزگاریخوازی كورد هەروەك لە ئێستادا هەڵوێستی نێوانگیری دەبێنێ بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی حكومەت و پەرلەمان و دەستور و سەرۆكایەتی هەرێم ئەوەش خەمخۆری یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەگەیەنێ كە ئامانجی چارەسەر كردنی كێشەكانە، بۆیە ئێمەش وەكو حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پشتیوانی لە پرۆژە و بەرنامەكان دەكەین بۆ چارەسەر كردنی تەواوی كێشە هەنوكەییەكان.

DSC_2577 (Copy) DSC_2573 (Copy) DSC_2569 (Copy)

????????????????????????????????????
????????????????????????????????????

DSC_2562 (Copy)

 

 

 

 
.

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە