کۆمیته‌ی به‌ریتانیا و کادرانی پێشه‌نگن له‌ کاره‌ مرۆڤایه‌تیه‌کاندا…

کۆمیته‌ی به‌ریتانیا و کادرانی پێشه‌نگن له‌ کاره‌ مرۆڤایه‌تیه‌کاندا…

 

کۆمیته‌ی ڕێکخستنی به‌ریتانیا له‌ ته‌نیشت کاری ڕێکخستن و حزبی و ڕێکخراوه‌یی خۆیه‌وه‌ چه‌ندیین کاری خێرخوازیی و کۆمه‌ک و هاوکاری بۆ ووڵات ناردۆته‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌مم به‌رواری ٢٠١٦/٦/٢٦ شاندێکی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌و و کۆمیته‌ی به‌ریتانیا که‌ له‌ هه‌ر یه‌ک له‌ به‌ڕێزان کاک هه‌رێم حاجی محمد کارگێڕی ئیداری و په‌یوه‌ندییه‌کانی ناوه‌ند و کاک نه‌به‌ز کادری کۆمیته‌ی به‌ریتانیا پێک هاتبوون له‌ سه‌ردانێکیاندا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن چه‌ندیین دیاریان پێشکه‌ش به‌ منداڵه‌ جاوگه‌شه‌کانی توشبوانی نه‌خۆشی شیره‌په‌نجه‌ پێشکه‌ش کرد

 

شایانی باسه‌ دیارییه‌کان له‌ سه‌ر ئه‌رکی کادری کۆمیته‌ کاک نه‌به‌ز ئاماده‌کرابوو له‌ ووته‌یه‌کدا ڕای گه‌یاند که‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ک له‌ به‌رده‌ستیاندایه‌ به‌ هاوکاری کادرانی کۆمیته‌ی به‌ریتانیا و کردنه‌وه‌ی حساب بانکییه‌ک که‌ له‌ ژێر چاودێری نه‌خۆشخانه‌کدا بێت بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک له‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ توشبوانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ گوشنده‌

 

له‌ به‌رامبه‌ردا ستافی نه‌خۆشخانه‌که‌ و منداڵانی توشبوو که‌ دیارییان پێشکه‌ش کرا سوپاس و پێزانینی خۆیانیان پێشکه‌ش به‌ کۆمیته‌ی به‌ریتانیا و ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ کرد که‌ له‌ ڕابوردوو داهاتوودا هاوکارییانیان کردووه‌…

 

ڕاگه‌یاندی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی به‌ریتانیا

پـــەیـــوەنــدیــدار