هەولێر: حاکم قادر حەمە جان، ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان بۆ لێدانی هیچ لایەنێك نیە

هەولێر: حاکم قادر حەمە جان، ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان بۆ لێدانی هیچ لایەنێك نیە

لە مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر هەڤاڵ حاكم (قادر حەمەجان) تیشكی خستە سەر برگە و ماددەكانی رێكەوتنە سیاسیەكەی نیوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و ئەنجامی سەردانی لایەنەكان سیاسیەكان.
سەر لە بەیانی ئەمرۆ سێ‌ شەممە 28/6/2016 هەڤاڵ حاكم ( قادر حەمەجان) كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بە ئامادەبوونی هەریەك لە هەڤاڵ (رزگار عەلی) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەند و جێگرانی مەڵبەند و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی هەولێری رێكخستنی هەولێر هەڤاڵ حاكم (قادر حەمەجان) لە كۆبوونەوەیەكدا تیشكی خستە سەر بڕگە و مادەكانی رێكەوتنە سیاسیەكەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
سەرەتای كۆبوونەوەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان دەستی پێكرد،
لەلایەن خۆیەوە هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەند بەناوی خۆی و مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی كرد.
هەڤاڵ حاكم (قادر حەمەجان) كارگێڕی مەكتەبی سیاسی خۆشحاڵی خۆی دەبڕی كە لە نزیكەوە لەگەڵ هەڤاڵانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێر كۆبۆوە.
لە سەرەتای قسەكانیدا هەڤاڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی باسی لە چۆنیەتی گەڵاڵە بوونی ئەم رێكەوتنە و چۆنیەتی تاوتوێ‌ كردن و نوسینەوەی بڕگە و مادەكانی رێكەوتنەكە كرد، هەر لە مەیانەی قسەكانیدا بەووردی تیشكی خستە سەر كۆی خاڵەكانی نێو رێكەوتن نامەكە و هەڵو مەرجی سیاسی و ئیداری هەرێمی كوردستان و عیراق كرد و گوتیشی ئەو رێكەوتن نامەیە بۆ لێدان و دژایەتی كردنی هیچ لایەنێك نیە جگە لەوەی ئامانجمانە لە رێگەی ئەو رێكەوتننامەیە بتوانین خزمەتی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عیراق بكەین، لە تەوەرێكی تری قسەكانیدا بە بەراورد لەگەڵ رێكەوتن نامەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان و جیاوازی هەلو مەرجی ئێستاو ئەوسا وەك زەرورەتێك باسی لەو رێكەوتن نامەیە كرد،
لە درێژەی قسەكاندا هەڤاڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی باسی لەو سەردان و كۆبوونەوانە كرد وەك سەركردایەتی هاوبەشی نێوان یەكێتی و گوڕان لەگەڵ لایەنەكان ئەنجامیان داوە و گوتیشی هەموو لایەنەكان زۆر بە ئیجابی باسیان لەو رێكەوتن نامەیە كردوە و پێشیان وابو كە دەبوو زۆر زووتر ئەو رێكەوتننامەیە ئەنجام بدرێت، چونكە ئەم دۆخە نەخوازراوەی كە ئێستا لە كوردستان و ناوچەكە دروست بووە بەم دۆخەی ئێستا نەدەگەیشت، هەر لە میانەی قسەكانیدا هەڤاڵ حاكم ( قادر حەمەجان) گوتی: هەردوولامان تەئكیدمانە لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە دەبی سەرجەم بڕگە و بابەتەكانی نێو رێكەوتن نامەكە بە بێ‌ كەم كوڕی جێبەجێ بكەین.
لەبارەی مەسەلەی كركوك و كوردستانیەتی بۆ چوونی یەكێتی نیشتمانی كوردستان گووتی: ئێمە وەكو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوە نین كركوك ببێتە هەرێمێكی سەربەخۆ بەڵكو كركوك كوردستانە و هەر كوردستان یە، لەبارەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ حزبە عراقیەكان گووتی لیژنەی هاوبەشی نێوانمان لەگەڵ لایەنە عیراقیەكان كۆبوونەوتەوە و گرنگی بە پەیوەندیەكانی نێوانمان دەدەین لە هەموو كاتێك زیاتر بە پێویستی دەزانین یەكدەنگ و یەك هەلوێست بین بەرامبەر بەغدا تاكو بتوانبن بە دەنگێكی بەرزتر داوای مافەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكەین چونكە بە یەكدەنگی و بە هێزەوە داواكاریەكانمان سەدای زیاتر و كاریگەر تری دەبێت، لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا دەرگای پرسیا و وەڵام بەڕووی ئامادەبوواندا كرایەوە و لەلایەن خۆیانەوە ئامادەبووان بە پرسیار و تێبینی و سەرنج رەخنەكانیان كۆبوونەوەكەیان دەوڵەمەند تر كرد.
دواتر لەلایەن هەریەك لە هەڤاڵان( حاكم قادر حەمەجان) كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و هەڤاڵ لێپرسراوی مەڵبەندەوە وەڵامی ئامادەبووان درایەوە.

 

پـــەیـــوەنــدیــدار