مل شۆڕ کردنەکەی ئەردۆغان بۆ پوتین ئەم ئەنجامانەی هەبوو

مل شۆڕ کردنەکەی ئەردۆغان بۆ پوتین ئەم ئەنجامانەی هەبوو

یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری روسیا دوای په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا، بڕیاریدا سزای گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵگرێت .

فلادیمێر پۆتین له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، رایگه‌یاندوه‌، په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌بواری گه‌شتیاریه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌، و ئه‌مه‌ هه‌نگاوی سه‌ره‌تا ده‌بێت .

رونیشكردوه‌ته‌وه‌، ده‌وڵه‌ت ده‌بێت ورده‌كاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام بدات .

سه‌رۆك كۆماری روسیا، له‌دوای په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان راشیگه‌یاندوه‌: په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌بواری بازرگانی و ئابوری له‌گه‌ڵ توركیا باشتر ئه‌كه‌ینه‌وه‌

پـــەیـــوەنــدیــدار