شه‌هیدی فه‌رمانده‌ ” سرداره‌ قیت “

شه‌هیدی فه‌رمانده‌ ” سرداره‌ قیت “

نوسینی : حه‌یده‌رمه‌نتك
حزبی شه‌هیدان ورێبازی كۆلنه‌دان و روبارێك خوێن له‌ پێناوخاكێكی داگیركراو ،ده‌پرسم ئه‌وێ رۆژێ ده‌بێ پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی چه‌ند فیداكارو گیان له‌سه‌رده‌ست بن،ئاخو ئه‌بێ پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی چه‌ند به‌ور ئاسا هه‌لمه‌تیان بردبێ و له‌به‌رگریش شێر ئاسا وه‌لامی نه‌یارانیان دابێته‌وه‌، رۆژگارهات و رۆیی سه‌رئه‌نجام له‌م كوردستانه‌ سوتماك وخامۆشه‌ ته‌نها پێشمه‌رگه‌ پارتیزانه‌كانی یه‌كێتی بوون خاك ونیشتمانیان جێ نه‌هێشت ، له‌ زۆر قۆناغی تر تاشه‌ری داعش پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی سه‌لماندیان ساتر بروات ئه‌وان نه‌رۆن ، خاك بروات ئه‌وان نه‌رۆن. . هه‌ربۆیه‌ شه‌هیدبوون له‌ ناو یه‌كێتی شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ و به‌ حزبی شه‌هیدان ئه‌ناسرێته‌وه‌. یه‌كێك له‌و فه‌رمانده‌ ئازایانه‌ی ئه‌وێ رۆژێ له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی بووبه‌ پێشمه‌رگه‌وشه‌ره‌فی ئازایه‌تی به‌بالا براو كرایه‌ فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ له‌كه‌رتی (2) ی شه‌هید ئه‌حمه‌د قه‌مبه‌ری ئه‌ویش (سه‌ردار سابیر عزیز پیرداود) ناسراو به‌ (سه‌رداره‌ قیت) ه‌ بۆزانیاری زیاتر عمید (كریم عزیز) پێشمه‌رگه‌ی دێرین ووتی سه‌رداره‌ قیت ناوه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بوو چونكه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی هه‌تا بلێ جوان بوو، به‌ ئه‌ته‌كێت بوو له‌ رووی جل وبه‌رگه‌وه‌، له‌ رووی په‌یوه‌ندی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی فراوان بوو، له‌ ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ زۆر خۆشه‌ویست بوو، پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئازا ، به‌هیمه‌ت ، خۆراگر،به‌ دیقه‌ت بوو، له‌گه‌ڵ جوتیارو گوندنشینه‌كان زۆر گونجاو بوو، به‌لام به‌داخه‌وه‌ ته‌مه‌نی درێژنه‌بوو زوو شه‌هید بوو، هه‌زاران درود بۆ گیانی شه‌هید سه‌ردارو سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان.
ژیاننامه‌ی شه‌هید سرداره‌ قیت
ـ ناوی ته‌واو : سه‌ردار سابیر عزیز پیرداود
ـ ناسراو به‌: سه‌رداره‌ قیت
ـ ته‌مه‌ن : 1965
ـ شوێنی له‌ دایك بوون : هه‌ولێر
ـ باری خێزان : خێزاندار
ـ ناوی خێزان : سه‌میره‌ قادرسادق
ـ ناوی منداله‌كان (كارزان ،كاروان ،محمد،ئاریان ،جێلان ،هه‌رمان)
ـ عه‌شیره‌ ت : ئۆرمزیار
ـ ئاستی خوێندن: سه‌ره‌تایی
ـ ساڵی په‌یوه‌ندی به‌رێكخستن : 1981
ـ له‌ ئۆرگانی كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان
ـ ساڵی په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ : 1982
ـ سه‌ره‌تا لای شه‌هید ملازم كریم بۆته‌ پێشمه‌رگه‌ ، دوای شه‌ری بێتواته‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ تیپی (86) ده‌شتی هه‌ولێر ـ كه‌رتی (2) شه‌هید ئه‌حمه‌د قه‌مبه‌ری ـ دوای ته‌شكیلاتی تیپی (87) ی قه‌ره‌چوغ شه‌هید سردار گواسترایه‌وه‌ له‌گه‌ل شه‌هید ره‌نجه‌ به‌كه‌رته‌وه‌ ئه‌م كات شه‌هید سردار فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌وه‌ بووه‌,
ـ سیێه‌م شه‌هیدی بنه‌ماله‌كه‌یه‌تی.
ـ له‌ ساڵی 1994بریندار بووه‌.
ـ ناوبراو له‌ ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی سنوری تیپه‌كانی 86ی ده‌شتی هه‌ولێرو 87ی قه‌ره‌چوغی كردوه‌ به‌تایبه‌تی شه‌ره‌كانی سه‌ركردایه‌تی ، قه‌یوان ماوه‌ت ـ شه‌ره‌كانی ناو هه‌ولێرـ شه‌ری ره‌بیه‌كانی دۆمه‌لان له‌سنوری تیپی 21ی كه‌ركوك،له‌شه‌ره‌كانی دۆڵ بێشك ده‌وری كاریگه‌ری هه‌بووه‌. وه‌به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی به‌رگری له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه‌. به‌شداری له‌شه‌ری معسكر خالیدو سنوری دوبزومخمورو شه‌ری كۆرێ رۆلی كاریگه‌ری هه‌بووه‌.
ـ رۆژو مانگ وساڵی شه‌هید بوونی : 27ـ3ـ1995
ـ شوێنی شه‌هید بوون : هه‌ولێر ـ سێ به‌ردان
ـ دوا پله‌ی جێگری فه‌وج بووه‌ له‌ لیوای تایبه‌تی پاسه‌وانی به‌رێز كاك كۆسره‌ت

پـــەیـــوەنــدیــدار