” شه‌هیدی فەرماندە عبدلرزاق له‌ پێناو ڕاپه‌رین و رزگاركردنی كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان شه‌هید بوو”

” شه‌هیدی فەرماندە عبدلرزاق له‌ پێناو ڕاپه‌رین و رزگاركردنی كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان شه‌هید بوو”

نوسینی : حه‌یده‌رمه‌نتك
ئه‌گه‌ربۆ مێژووی كوردایه‌تی بگه‌رێنه‌وه‌ له‌ شۆرشه‌كانی كوردبه‌گشتی ” وراتی كۆیه‌” چه‌ندین سه‌ركرده‌ی شایسته‌و رۆشنبیروجه‌ماوه‌ری تیایدا هه‌ڵكه‌وتووه‌،یه‌كێك له‌وسه‌ركردانه‌ (شه‌هید عبدالرزاق محمد عومه‌ر مه‌ولود) سێ گردكانی بوو،ناوبراو هه‌رله‌ته‌مه‌نی لاویه‌وه‌ تێكه‌ڵ به‌كاری رێكخراوه‌یی و كاری سیاسی بوو،به‌هۆی هێوری و هێمنی وجوامێری خۆی له‌ زۆر قۆناغی كاری رێكخراوه‌ی كاره‌كانی زۆر به‌ سه‌ركه‌وتووی ته‌واو ده‌كرد، شاره‌زایی و ئاستی رۆشنبیری ئه‌و كه‌له‌ پیاوه‌ ماندوو نه‌ناسه‌ له‌كاری سیاسی ببووه‌ جێگاومتمانه‌ی سه‌رووی خۆی. هه‌ربۆیه‌ زۆرترین كاری رێكخستن له‌ قۆناغێكی سه‌ختی ململانێ شۆرش و به‌عسیه‌كان له‌وپیره‌ هه‌ولێره‌ به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی شه‌هید (عبدلرزاق) بوو. ده‌توانین بلێن گه‌شه‌و سه‌ركه‌وتنی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان له‌هه‌ولێر شانازیه‌كه‌ی زۆربه‌ی بۆ شه‌هید عبدلرزاق ده‌گه‌رێته‌وه‌. له‌كۆتای ده‌لێم نوسین وگێرانه‌وه‌ی چالاكی و نه‌هامه‌تیه‌كان وده‌ستكه‌وته‌كان وا به‌ ئاسایی و ئاسانی نه‌ ده‌نوسرێته‌وه‌ نه‌ ده‌گێردرێته‌وه‌ چونكه‌( 35) ساڵی پراو پر له‌ كاروچالاكی ئه‌م كه‌له‌ پیاوه‌ پێویست به‌ په‌رتووكێكی گه‌وره‌ ده‌كات له‌سه‌ری بنوسرێت. . به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ سنوری ئێرانه‌وه‌ به‌شداری له‌ رزگاركردنی بست به‌بستی كوردستان كرد تا كه‌ركوكی قودسی كوردستان ئه‌م رزگاركردنه‌شی به‌ خوێنی ئالی خۆی نه‌خشاندو خه‌ونه‌كه‌ی هاته‌ دی. هه‌زاران سلاو درود بۆ گیانی شه‌هیدی سه‌ركرده‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان.
ژیاننامه‌ی شه‌هید عبدالرزاق
ـ ناوی چواری : عبدالرزاق محمد عومه‌ر مه‌ولود
ـ نازناو : له‌ رێكخستنه‌ نهێنیه‌كانی سالانی حه‌فتاكان له‌ ناو كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌ران نازناوی (فستق فرۆش بوو) كه‌بووه‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌و نازناوه‌ نه‌ما.
ـ ته‌مه‌ن : 1948
ـ شوێنی له‌ دایك بوون: گوندی سێ گردكان ـ قه‌زای كۆیه‌ : پارێزگای هه‌ولێر
ـ ئاستی خوێندن : په‌یمانگای زانسته‌ ئیسلامیه‌كان له‌ هه‌ولێر ته‌واو كردووه‌.
ـ عه‌شیره‌ت : ده‌ربه‌ندی
ـ باری خێزان : خێزانداره‌
ـ ناوی خێزان : شوكری علی محمدامین
ـ ناوی منداله‌كان : هه‌لمه‌ت ،تارا ، تۆله‌، ئالان.
ـ له‌ ساڵی 1966په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌رێزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان
ـ له‌ ساڵی 1971 په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
ـ له‌ساڵی 1975ده‌بێته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
ـ له‌ ساڵی 1976 ده‌كرێته‌ لێپرسراوی رێكخراوی هه‌ولێرـ كه‌ركوك ،هه‌مان ساڵ ده‌كرێته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی.
ـ له‌ساڵی 1978 له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ زیندانی ده‌كرێت.
ـ له‌ ناوه‌راستی مانگی شه‌شی 1979 ئازاد ده‌كرێت.
ـ له‌ساڵی 1979 پاش ئازاد كردنی په‌یوه‌ندی ده‌كاته‌وه‌ به‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
ـ له‌ساڵی 1984 له‌سه‌ر داوای سه‌ركردایه‌تی په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌شاخه‌وه‌و ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌و ده‌كرێته‌ لێپرسراوی رێكخراوی (2) كۆمه‌له‌.
ـ یه‌كێك بووه‌ له‌سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان هه‌رله‌ ئێرانه‌وه‌ تا كه‌ركوكی قودسی كوردستان.
ـ رۆژو مانگ و ساڵی شه‌هید بوون : 28ـ3ـ1991
ـ شوێنی شه‌هید بوون : شاری كه‌ركوك

پـــەیـــوەنــدیــدار