ئەنجومەنی ناوەندی و رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران دواین گۆرانكاری و پێشهاتە سیاسیەكان تاوتوێ دەكەن

ئەنجومەنی ناوەندی و رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران دواین گۆرانكاری و پێشهاتە سیاسیەكان تاوتوێ دەكەن

ئەمرۆ 30/6/2016 وەفدێكی باڵای ئەنجومەنی ناوەندی كە پێكهاتبوون لە هەڤاڵ عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و هەڤاڵانی سكرتارییەتی ئەنجومەن و لێپرسراوی كۆمسیۆنەكانی ئەنجومەن سەردانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران یان كرد و لە كۆبونەوەیەكدا دواین گۆرانكاری و پێشهاتە سیاسیەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكەیان تاووتوێكرد.
سەرەتا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران بەخێرهاتنی وەفدی ئەنجومەنی ناوەندی كرد و پاشان هەڤاڵ عادل موراد ئامانجی سەردانەكەیان بۆ لای بەرێزیان رونكردەوە، پاش هەوڵپرسین لە تەندروستی و هیوای لەش ساغیان بۆ خواست.
دواتر باس لەگرنكی رێككەوتنی یەكێتی و گۆران كراو ، هەڤال عادل موراد بەناوی ئەنجومەنی ناوەندییەوە بەگرنگیەوە باسی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی كرد و كۆبونەوەی هاوبەشی هەردوولا و سەردانی وەفدە هاوبەشەكەی یەكێتی و گۆران بۆ لای حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و كۆبونەوەی فراكسیۆنەكان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و سەردانی وەفدی هاوبەشی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆران بۆ بەغدا و كۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆك و كەسی یەكەمی حزب و لایەنە سیاسیەكانی عێراق و باڵوێزانی وڵاتان لەبەغدا بەگرنگ وەسف كرد ، هەروەها تێگەیشتنی حزب و لایەنە سیاسیەكان و وڵاتان بۆ رێككەوتنەكە ئەرێنی بووە وپیشتیوانی خۆیان بۆ نزیكبونەوە و لێكتێگەیشتن لە نێوان پارت و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان رەنگدانەوەی ئیجابی دەبێت بۆ كوردستان و عێراق و ناوچەكەش.
لەبەشێكیتری كۆبونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی كوردستان و ئەو قەیرانانەی كە بەرۆكی هەرێمی كورستانی گرتووە گفتوگۆی لەبارەوە كرا ، بەتایبەتی قەیرانی دارایی كە كاریگەری سلبی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان كردوە .
لای خۆشیەوە نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران باسی گرنگی رێككەوتنەكەی كرد ووتی:” بەم رێككەوتنە توانیمان كۆتایی بە ناكۆكی دوو حزبی سیاسی سەرەكی كوردستان بهێنین و بۆ یەكریزی و تەبایی نێو ماڵی كورد زۆر گرنگە ، ئەم رێكەوتنە دژی هیچ حزب و لایەنێك نیە و جێبەجێكردنی خاڵ و بڕگەكانی رێككەوتنەكە قازانجە بۆ هەموو میللەتی كورد.
وتیشی: یەكەم كۆبونەوەی سەركردیەتیە هاوبەشەكە زۆر باش بوو، ئەو لیژنانەی كە پێك هاتبون كارەكانیان ئەنجام دەدەن و پێویستە بەهەموو لایەكمانەوە هەوڵی ئەوە بدەین كە خاڵەكانی رێككەوتنەكە جێبەجێ بكەین ، لەو روەشەوە نەوشیروان مستەفا ئەنجومەنی ناوەندی بە ئۆرگانێكی گرنگی یەكێتی زانی و وتی:” هەر وەك چۆن لە سەرەتاوە كارتان بۆ كردوە بە هەمان شێوە پشتیوانی ئەو رێككەوتنە بن.
لە كۆبونەوەكەدا هەردوولا جەخیتان لەپەلەكردن لە باشكردنی ژبان گوزرانی ناهەمواری هاوڵاتیان پشت بەستن بە خاڵ و بڕگەكانی رێككەوتنەكە كردەوە.
لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دواین گۆرانكاریی و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرا.
هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندی راو سەرنجی خۆیان بۆ زوتر جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە و بارودۆخی ئێستای هەرێم خستەروو ،لە كۆبونەوەكەدا هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی ناوەندی و جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆران دوپاتكرایەوە.

پـــەیـــوەنــدیــدار