پلانێکی مەترسیداری پارتی ئاشکرا دەبێت، زیاتر دۆخەکە ئاڵۆز دەکات

پلانێکی مەترسیداری پارتی ئاشکرا دەبێت، زیاتر دۆخەکە ئاڵۆز دەکات

پارتی دیموکراتی کوردستان بە ١٢ کورسی ئەنجومەنی پارێزگاوەو بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنە سیاسییەکانی دیکە، گۆڕانکاری لەپۆستەکانی حکومەتی خۆجێیی ھەولێر دەکات و ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت، پارتی لەڕێگەی کادرو ئەندامەکانییەوە پۆستەکان پڕدەکاتەوەو تورکمان و مەسیحیەکانیش بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردەھێنێت

پارتی بڕیاریداوە دوای جەژنی ڕەمەزان، گۆڕانکاری لەپۆستی ٢٣ قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەو دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر بکات و بەگوێرەی زانیاریەکانیش، سەرجەم ئەو پۆستانە بەکاردانی خۆی و بەبێ ڕەچاوکردنی کاندیدی لایەنەکانی تر پڕدەکاتەوە

نیار عوزێری ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، بە SNNی ڕاگەیاندوە: دەبێت بەگوێرەی تەوافوقی سیاسیی پۆستەکان دابەشبکرێت، بەڵام لەئێستادا ئەو تەوافوقاتە لەلایەن پارتیەوە پەکخراوە، لەو ڕێگەیەشەوە سەرجەم پۆستەکان بەکادرو ئەندامانی خۆی پڕ دەکاتەوە

وتیشی:” فراکسیۆنی پارتی لەکۆی ٣٠ کورسی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، تەنھا ١٢ کورسی ھەیە، بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکان و بەدەستھێنانی زۆرینەی ئەنجومەنی پارێزگاش، پەنادەباتە بەر کورسی کۆتایی مەسیحی و تورکمانەکان

بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، “پارتی، مەسیحی و تورکمانەکان بەکاردەھێنێت بۆئەوەی لەئەنجومەنی پارێزگا دەنگی بۆ بدەن و ھیچ پۆستێکیشیان پێنادات

سەبارەت بەدەنگدانی ئەندامانی یەکێتی و گۆڕان و فراکسیۆنی خزمەت (کۆمەڵ و یەکگرتوو) لەسەر گۆڕانکارییەکان، ئەو ئەندامەی یەکێتی ڕوونکردنەوەیداو وتی:” پێشتر پارتی چەندین گۆڕانکاری کردووەو ئاڵوگۆڕی بەقائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیییەکان کردووە، ھیچ کەسێکیشی نەھێناوەتە ئەنجومەنی پارێزگا تا متمانەی پێ بدرێت، ئەمجارەشیان کاندیدەکان ناھێنێتە بەردەم ئەنجومەن تا دەنگیان لەسەر بدرێت

ڕاشیگەیاند: ئەگەر کاندیدی پۆستە حکومییەکان بھێنێتە ئەنجومەنی پارێزگا، دەنگیان پێنادەین

پـــەیـــوەنــدیــدار