سیمینارێك لەسەر ڕەوشی ژنان لە ئەمستردام بەڕێوەچوو

سیمینارێك لەسەر ڕەوشی ژنان لە ئەمستردام بەڕێوەچوو

سمینارێک له‌ ئه‌مستردام

دەربارەی ڕەوشی ژنانی هەرێمی کوردستان لە نێوەندی بڕیارسازیدا
و تیشکێک بۆسەر رۆمانی “تاقانەترین کچی خودا”

ڕۆژی شه‌ممه‌ڕێکه‌وتی 02-07-2016 کات 19:00 حەوتی ئێوارە یانه‌ی کوردی “میدیـــا” له‌ هۆڵه‌ندا، کە هۆڵی یانە لە ئەمستردام، لە سمینارێکدا میوانداری دوو ژنە نوسەر و چالاکوانی کوردی، لە بوارەکانی بزاڤی ژنان و ڕوناکبیری و نوسیندا کرد، کە تێیدا دوو تەوەرەی گرنگ و هەستیار باسکران.

لە تەوەری یەکەمدا، سەردار فەتاح ئەمین چالاکوانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەی ئەبرد و نوسه‌ر و ڕۆژنامەنووس کنێر عەبدوڵڵای، پێشکەش کرد.

خاتوو کنێر عەبدوڵڵا، لە دایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٧٠ دەرچووی کۆلێجی ئاداب بەشی زمانی عەرەبییە، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ته‌وارە و تا ئێستا خاوەنی ١٢ کتێبی چاکراوە و کۆمەڵێک وتار و توێژینەوەی جۆربەجۆریشی دەربارەی بزوتنەوەی ژنان لە گۆڤارو ڕۆژنامەکاندا نوسیووە، توێژینەوەکەی ئەمڕۆی کە بە کتێبێکی تایبەتیش ساڵی ٢٠١٥ بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، دەربارەی (ڕەوشی ژنانی هەرێمی کوردستان لە نێوەندی بڕیارسازیدا) بوو.

خاتوو کنێر بە تایبەت لە کوردستانەوە، ئێستە بۆ چەندین کۆڕ و سمینار هاتۆتە ئەوروپا، لەم سمینارەیدا، لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و پڕی پێشکەش کرد، کە بە وردی و بە داتا و ژمارە ئاماژەی بە رێژەی ژن لە ناوەندەکانی بڕیارسازی هەرێمی کوردستاندا کرد، لە ساڵی ١٩٩٢ەوە هەتا ٢٠١٥، چ لەناو پەرلەمان، پۆستەکانی هەردوو سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی کوردستان و جێگرەکانیان و وەزیر و جێگرەکانیان و هەروەها لە بواری دادوەریدا. هەروەها ئاماژەی بە هۆکار و چارەسەرەکان کرد، دوای ئەوە وتووێژێکی چڕ و پڕ لەنێوان ئامادەبووان و خاتوو کنێردا کرا.

 

تەوەری دووەم:

بۆ بۆ شاعیر و ڕۆمانووس ڤینۆس فایەق تەرخان کرابوو، بەبۆنەی دەرچوونی تازەترین بەرهەمیەوە، کە یەکەم هەوڵی ئەم شاعیرەیە، لە بواری ڕۆمان نوسیندا، فلمیساز و رۆماننوس و شاعیری کورد، ئیبراهیم سەلمان بەشێوەی پرسیار و وەڵام لەگەڵ خاتوو ڤینۆسدا تەوەری دووەمی سمینارەکەی بەڕێوە ئەبرد.

ڤینۆس فایەق خاوەنی ١٥ کتێبی چاپکراوە، لە بوارەکانی شیعر و توێژینەوە و بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و هۆڵەندی.

لە تەوەرەی کۆتایی سمینارەکەدا، نوسەری رۆمانی (تاقانەترین کچی خودا)، کتێبەکەی خۆی بۆ ئامادەبووان ئیمزا کرد و پاشان ئالان ئەمین و ئیبراهیم عەلی سەعید وەک دەستەی سەرپەرشتیاری یانەی کوردی “میدیـــا”ی ئەمستردام و چەند کەسایەتیەکی ئامادەبووی سمینارەکە، بەڕێزان دکتۆرە فائیزە خەتاب لە ڕێکخراوی چاک و ئاراس حەمەئەمین کاردۆخی و حەمە عەلی مەحمود و هونەرمەند شۆڕش قەرەداخی، چەند دیاریەکیان پێشکەش بە کنێر عەبدوڵڵا و ڤینۆس فایەق و ئیبراهیم سەلمان کرد و کنێر خانیش کتێبەکەی خۆی (پڕۆژەی بنەبڕکردنی جیاکاری ڕەگەزی و توندوتیژی دژی ژنان) پێشکەش بە کتێبخانە و ئەرشیفی یانەی کوردی “میدیـــا” کرد و بابەتی سمینارەکە تایبەت و دەستەبژێر و جێگەی ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو.

پـــەیـــوەنــدیــدار