بروسکەی پیرۆزبایی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی ٢ ڕێکخستنی کەرکوك

بروسکەی پیرۆزبایی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی ٢ ڕێکخستنی کەرکوك

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

 

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە , به‌ناوی  خۆم وگشت هه‌ڤاڵانم له‌ مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عیراق و كوردستان به‌گشتی وكه‌ركوك به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین , جەژنە پیرۆزە لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەین . ئەو شەهیدانەی كەوا گیانی خۆیان بەخت كرد لە پێناو پاراستن و بەرگری لە خاك و میللەتی كوردستان . هەروەها بریندارانی شەڕی دژ بە تیرۆر .هیوای چاكبوونەوەیان بۆ دەخوازین . جەژنە پیرۆزە لە پێشمەرگە قارەمانەكانی سەنگەری بەرگریكردن و هێزەكانی ناوخۆ لە پۆلیس و ئاسایش و دژە تیرۆر دەكەین . هەر لێرەوە جەژنە پیرۆزە بۆ تەواو ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و خەلكی پارێزگای كەركوك و تەواوی خەڵكی كوردستان دەكەین .دواكارین خوای گەورە هەموو رۆژێكیان بۆ بكات بەجەژن و خۆشی . سلاو و جەژنە پیرۆزەی تایبەتمان بۆ هەڤاڵی بەرێز و خۆشەویستمان جەنابی (مام جەلال ).هیوای زوو چاك بوونەوەی بۆ دەخوازین . لە نزیكەوە هاوبەشی خەم و ئازاری گەلەكەمانین لەم دۆخە  ئابوریەی كە ولاتەكەمان پێدا دەڕوات . دواكارین هەرچی زووە پەرلەمان و حكومەتی هەرێم كارا بكرێنەوە . بۆ ئەوەی بیر لە دەربازكردنی وولاتەكەمان بكەنەوە .چونكە خراپی رەوشی ئابووری كاریگەری خراپی لەسەر میللەتەكەمان كردووە . هەرلێرەوە بە پێویستی دەزانین پیرۆزبایی و دەست خۆشی لەسەركردایەتی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان) بكەین ,بەبۆنەی ئەنجامدانی رێكەوتنە دوو قۆلیەكەیان له‌ پێناو یه‌ك ریزی نيو مالی كورد. كەوا ئامانج تێیدا رزگاركردنی دۆخی وەستاوی هەرێمی كوردستانە لە هەموو رووێكەوە . لە كۆتایدا هیوادارین جەژنی داهاتوومان لە كەش و هەوایەكی ئارام و برایەتی و جێگیر بوونی ئاشتەوایی گشتی بێت لە سەرتاسەری كوردستان و عێراق و جیهان .كۆتایی بە تیرۆرستانی داعش و هاوشێوە دژ بە مرۆڤایەتیەكانیان بێت .

 

(ئاسۆ مامەند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و

لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوك .

5/7/2016

پـــەیـــوەنــدیــدار