هەڤاڵ د. نەجمەدین کریم پارێزگارى كه‌ركوك پێشوازى  له‌ لاهور شيخ جه‌نگى دەکات

هەڤاڵ د. نەجمەدین کریم پارێزگارى كه‌ركوك پێشوازى له‌ لاهور شيخ جه‌نگى دەکات

ڕۆژی يه‌كشه‌ممه‌ 13-12-2015 دكتۆر نه‌جمه‌دين كه‌ريم پاريزگارى كه‌ركوك له‌ نوسينگه‌ى تايبه‌تى خۆيدا پێشوازى كرد له‌ (لاهور شيخ جه‌نگى) به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى پاراستن و زانيارى .

له‌ ديداره‌كه‌دا بارودۆخى ئه‌منى عێڕاق به‌ گشتى و شارى كه‌ركوك به‌ تايبه‌تى خرايه‌ به‌رباس له‌به‌ر ڕۆشنايى جه‌نگى دژ به‌ تيرۆريستانى داعش له‌ عێڕاق دا له‌ لايه‌ن هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و هێزه‌ سه‌ربازييه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ .
هه‌روه‌ها بارودۆخى سه‌ربازى ميحوه‌ره‌كانى شه‌ڕ له‌ باشور و ڕۆژئاواى كه‌ركوك تاووتوێكرا وێڕاى ڕێگاچاره‌كانى زياد كردنى هه‌ماهه‌نگى نێوان هێزه‌ ئه‌منييه‌كان كه‌ گرنگترين هۆكارى تێكشكاندنى تيرۆريستانى داعش بوو له‌ هه‌وڵياندا بۆ نزيك بونه‌وه‌ له‌ شارى كه‌ركوك و قوربانييه‌كانى هێزى پيشمه‌رگه‌ و ئه‌و خوێنه‌ گه‌شانه‌ى ڕژان بۆنه‌ مايه‌ى دوور خستنه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كان له‌سه‌ر شارى كه‌ر‌كوك و پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ى پيلانه‌كانى تيرۆريستان له‌سه‌ر ده‌ستى هێزى پيشمه‌رگه‌ .

هه‌روه‌ها هه‌ردولا ستايشى يه‌كڕيزى و ته‌بايي دانيشتوانى شاره‌كه‌يان كرد كه‌ هه‌ميشه‌ پشتيوانى هێزه‌ ئه‌منييه‌كانن له‌ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانياندا

پـــەیـــوەنــدیــدار

کـــۆمــێـنـت بــنــوســە